وه‌زیری په‌روه‌رده ریزبەندی ئاستی قوتابخانە حکومییەکان بەشێوازی دیجیتاڵی راده‌گه‌یه‌نێت

K24 – هەولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده ریزبەندی ئاستی قوتابخانە حکومییەکان بەشێوازی دیجیتاڵی راگه‌یاند.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی ئه‌یلوولی 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ پلاتفۆرمی (ئی- ریزبه‌ندی)مان راگه‌یاند، كه پۆلێنبه‌ندی خوێندنی حكومی تێدایه.
وه‌زیری په‌روه‌ره راشیگه‌یاند، ئه‌م پلاتفۆرمه لە چوارچێوەی پڕۆژەی بونیادنانی تواناکان، کە ستاندار بۆ قوتابخانە و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و رێنمایکاران و مامۆستایانی تێدا دیاریکراوە و لە ئێستاوە بەردەستە و بە خێوکارانی قوتابییان و خوێندکاران دەتوانن بزانن ئاستی ئەو باخچەیە یان قوتابخانەیەی منداڵەکانیان لێی تۆمارکراون چەندە، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
ئاستی یەکەم لە نمرەی ( 25) دەستپێدەکات تا نمرەی ( 44 ).
ئاستی دووەم لە نمرەی ( 45) دەستپێدەکات تا نمرەی ( 62) .
ئاستی سێیەم لە نمرەی ( 63 ) دەستپێدەکات تا نمرەی ( 81 ).
ئاستی چوارەم لە نمرەی ( 82 ) دەستپێدەکات تا نمرەی ( 100) .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده روونكراوه‌ته‌وه، پڕۆژەی بونیادنانی تواناکان بە هەماهەنگی ئەنجوومەنی رۆشنبیری بەریتانی British Council و یەکێتی ئەوروپا جێبەجێدەکرێت، کە لە بوارەکانی (زانین) و ( کارامەیی) و ( بەهاو رەفتارەکان ) ستاندار دانراون، بەمشێوه‌یه:
جۆرەکانی ستانداردی قوتابخانە:
20 ستاندارد بۆ بەڕێوەبەر
20 ستاندارد بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەر
20 ستاندارد بۆ مامۆستایان
20 ستاندارد بۆ ڕێنمایکاری پەروەردەیی
25 ستاندارد بۆ قوتابخانە
بوارەکانی ستانداردی قوتابخانە:
9 ستاندارد بۆ سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن.
6 ستاندارد بۆ فێرکردن و فێربوون.
4 ستاندارد بۆ بایەخدان بە قوتابیان و پاڵپشتیکردنیان.
2 ستاندار بۆ بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە.
4 ستاندارد بۆ ئەنجامەکان و دەرهاویشتەکان.
وه‌زیری په‌روه‌رده لینكێكی هاوپێچی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كردووه، كه دەتوانن لەم پلاتفۆرمەوە رانکینگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بزانن: