بەهۆی سکاڵایەکی لوئەی سەڵاح لەوانەیە یانەی هەولێر لە خولی عێراق دووربخرێتەوە
.jpg)
بەهۆی سکاڵایەکی لوئەی سەڵاح لەوانەیە یانەی هەولێر مافی بەشداریکردنی لە خولی پیشەگەرەکانی عێراق پێنەدرێت و لەو خولە بێبەش بکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لوئەی سەڵاح ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر جارێکی دیکە سکاڵای لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکردووە و داوای شایستە داراییەکانی سەردەمی یاریکردنی لەو یانەیە دەکات، هێرشبەرەکەی پێشووی هەولێر لە لێژنەی کاروباری یاریزانان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سکاڵاکەی لە یانەکەی قەڵاومنارە بردووەتەوە، ئەگەر یانەکە 420 ملیۆن دیناری پێنەدات لە خولەکە بێبەش دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، یانەی هەولێر تەنیا مافی داواکردنی پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی هەیە، کە لوئەی سەڵاح داوای 420 ملیۆن دینار قەرزی گرێبەستەکەی لە یانەی هەولێر دەکات و تاوەکو سبەی دووشەممە 16ـی ئەم مانگە دەرفەت لە بەردەم یانەکەی قەڵاومنارە هەیە، ئەگینا بەهۆی سکاڵایەکەی لوئەی سەڵاح مافی بەشداریکردنی لە وەرزی نوێی خولی عێراقی نابێت، ئەگەر 420 ملیۆن دینار قەرزە کەلەکەبووەکەی لوئەی سەڵاح نەدات.
لوئەی سەڵاح کە ئێستا راهێنەرایەتی یانەی کارەبا دەکات پێشتر لە ساڵانی 2007 تاوەکو 2015 لە ریزی یانەی هەولیر یاریی کردووە و چەند جارێک لە رێگای دادگای وەرزشی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سکاڵای لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکردووە و داوای پارەی گرێبەستی وەرزی 2014/2015 لە یانەی هەولێر دەکات کە سێ وەرز لەسەر یەک لەگەڵ یانەکەی پایتەخت بووە پاڵەوانی خولی نایابی عێراق.