گولـله تۆپێک لە گوندێکی سنووری ئامێدی کەوتەخوارەوە

K24 – دهۆك:
پەیامنێری کوردستان24 له دهۆك رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (ههینی 11ـی تشرینی دووهمی 2023) گولـله تۆپێک لە گوندی بەرچێی سەر بە ئامێدی کەوتووەتە خوارەوە و زیانی ماددی بە خانووێک گەیاندووە.
پەیامنێری کوردستان24 گوتیشی: "دانیشتوانی گوندەکە دهڵێن گولـله تۆپەکە هی سوپای تورکیایە و رووداوەکەش ترس و دڵەڕاوکێیهکی زۆریشی لە نێو گوندەکە دروستکردووە".
بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا رۆژی دووشەممەی رابردووش چەند گولـله تۆپێک لە گوندی گوهەرزێ لە دەڤەری نهێلی سنووری ئامێدی کەوتنە خوارەوە و زیانی ماددیان بە چەند خانووێک گەیاند.
ئاڵۆزییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە لە ساڵی 1984ـەوە تا ئێستا بەردەوامە، کە ئەو رێکخراوە لەلایەن تورکیا، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراوە و بەپێی ئامارە نافەرمییەکانیش لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە، زیاتر لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، كه زۆربهی هێرش و بۆردومانهكانی توركیا بۆ ناوچه جیاوازهكانی ههرێمی كوردستان بههۆی پهكهكهوهیه.