وەزارەتى خوێندنى باڵا ھەفتەی جیھانی كارسازی ئەنجامدەدات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

K24 – هەولێر:

تۆڕی جیھانی كارسازی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار (CDC) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە سەرجەم زانكۆكانی هەرێمى كوردستان، ھەفتەی جیھانی كارسازی رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12ـی تشرینی دووەمی 2023) بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تۆڕی جیھانی كارسازی (Global Entrepreneurship Network, GEN-Iraq) بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار (CDC) لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەهاوکارى سەنتەرەكانی پەرەپێدانی كار (CDC) لە سەرجەم زانكۆكانی هەرێمى كوردستان، ھەفتەی جیھانی كارسازی رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە ئامانجى بەرزكردنەوەی ئاستى ھۆشیاری دەرچووان بۆ چۆنییەتى جێبەجێکردنى بیرۆکە و کار و پرۆژە تایبەتەکانیان، ساڵانە لە مانگی نۆڤێمبەردا زیاتر لە (96) وڵات لە سەرانسەری جیھان بۆ ماوەی یەك ھەفتە، بۆنە و چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.

لە هەرێمى کوردستان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە رۆژانی (13 تاوەکو 19ـی ئەم مانگە) ئەم بۆنەیە بە چالاکى جیا جیا لە زانكۆكانی كوردستان بەرێوەدەبات، کە تیایدا خاوەن بیرۆكەكان، وەبەرھێنەران و بەرپرسانی حكومی بەشدارى تێدا دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجى سەرەکی لە رێکخستنى ئەو چالاکییانە رەخساندنى دەرفەتە بۆ جێبەجێکردنى بیرۆکەکان و دامەرزراندنی كار و پیشە لە بوارە جیا جیاکان، ئەوەش لە رێگەی نزیككردنەوەی خاوەنكار، وەبەرھێنەر و داڕێژەرانی سیاسەت بۆ پشتیوانی كارسازی.

Fly Erbil Advertisment