هۆشیار زێباری: دادگای فیدراڵی عێراق ده‌ستووری نییه و بڕیاره‌كانی به سیاسی كراون

K24 - هەولێر:
هۆشیار زێباری سیاسه‌تمه‌داری كورد رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگای فیدراڵی عێراق ده‌ستووری نییه و بڕیاره‌كانی به سیاسی كراون.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) هۆشیار زێباری سیاسه‌تمه‌داری كورد نووسیوویه‌تی: "پێشتر گوتومانه، ئێستاش ده‌یڵێینه‌وه، دادگای فیدراڵی ناده‌ستوورییه و بڕیاره‌كانی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی حیساباتی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه به‌ناوی دادگا و دادپه‌روه‌ری به سیاسی ده‌كرێن".
زێباری هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "كاتی ئه‌وه هاتووه یاسایه‌كی نوێ له‌باره‌ی پێكهێنانی دادگایه‌ك به‌پێی ده‌ستوور ده‌ربكرێت، چونكه خه‌ریكه دادگای فیدراڵی زێده‌ڕۆیی به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا ده‌كات".
هۆشیار زێباری ده‌پرسێت، پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له كوێیه؟
رۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووردەخرێتەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە، ئەركی ئەم دادگایە یەكلاكردنەوەی ناكۆكییە لەبارەی دەستورەوە، ئەم دادگایە بە یاسایەكی وزاری لە ساڵی 2005 پێكهێنرا و بارەگاكه‌ی لە بەغدای پایتەختە.
قلناها و نقولها بان المحكمة الاتحادية غير دستورية و تسيس قراراتها لتصفية حسابات سياسية داخلية و خارجية باسم القضاء و العدالة . حان الوقت لتشريع قانون جديد لتشكيل المحكمة وفق ما جا‌ء في الدستور لانها اصبحت تطغى على القرارات التنفيذيه و التشريعية. اين هو مبدء الفصل بين السلطات؟
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) November 15, 2023