كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: تا ئێستا 85 تانه‌مان پێگه‌یشتووه‌

كاتی ده‌نگدانی ئافره‌تێكی عێراقی / وێنه‌: AP
كاتی ده‌نگدانی ئافره‌تێكی عێراقی / وێنه‌: AP

K24 – هەولێر:

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، تاكو ئێستا 85 تانه‌مان پێگه‌یشتووه‌.

رۆژی (28ـی کانوونی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند، داواشیكردبوو هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌توانێت تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌رگرتنی تانه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی 29ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 ده‌ستپێكرد و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 1ـی كانوونی دووه‌می 2024 كۆتایی پێدێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌لی فه‌یسه‌ڵ سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دووه‌م رۆژی ماوه‌ی وه‌رگرتنیدا‌، 85 تانه‌ی به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی زیقار و كه‌ركووك 10 تانه‌مان پێگه‌یشتووه‌.

سەر لە بەیانیی رۆژی 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هه‌مان رۆژ بەردەوام بوو. هەڵبژاردنەکە بۆ جاری یەکەمە لە دوای ساڵی 2005 لە پارێزگای کەرکووک ئه‌نجامدرا.

Fly Erbil Advertisment