بەهۆی فێڵکردن و بردنی پارەی هاووڵاتییان، لە بەغدا گردبوونەوەیەک دژی برایەکی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەچوو

K24 – بەغدا:
ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری بەغدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا بۆ گێڕانەوەی ئەو پارانەی لەلایەن برایەکی شاسوار عەبدولواحیدەوە لێیان وەرگیراوە و بەگوتەی خۆیان فێڵی لە 700 خێزان کردووە لە بەرامبەر کڕینی شووقە پارەیەکی زۆریان پێداوە و تاوەکو ئێستا پرۆژەکەش بوونی نییە.
لە گەڕەکی سەیدییەی بەغدا، ئەو هاووڵاتییانەی ماوه‌ی چوار ساڵه شووقەیان لە پرۆژەی نزار عەبدولواحیدی برای شاسوار عەبدولواحید کڕیووە، گردبوونەوە و رایده‌گه‌یه‌نن، ماوه‌ی چوار ساڵە فێڵ لە 700 خێزان کراوە و بڕە پارەیەکی زۆریان داوە، بەڵام هیچ شووقەیەکیان وەرنەگرتووە.
لە گردبوونەوەکەدا هاووڵاتییان ئاماژەیان بەوەکردووە، له ساڵی 2021ـدا بەشێک لەو هاووڵاتییانە هەر یەکەیان نزیکەی حه‌فتا و دوو ملیۆن دیناریان وەک پێشەکی بۆ كڕینی هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون (شووقە) به كۆمپانیاكه داوه، به‌ڵام ئه‌وه ساڵی 2024ـه‌و تاوەکو ئێستا شووقه‌كان دروست نه‌كراون.
یەکێک لە هاووڵاتییەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند: "لێره كۆبووینه‌وه كێشه و سكاڵامان هه‌یه، پێش چه‌ند ساڵێك شووقهمان له‌م پرۆژه‌یه كڕیوه، ده‌ركه‌وتووه كۆمپانیاكه ساخته‌كاره، بۆیه داوای ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌ین كه له‌م پڕۆژه‌یه لێمان سه‌ندراوه، نزیكه‌ی 345 ملیۆن دینارم له‌م پرۆژه‌یه خه‌رجكردووه ، ئه‌مه سته‌مێكی گه‌وره‌یه له ئێمه كراوه، خاوه‌نی ئه‌م پڕۆژه‌یه ساخته‌كاره و تاوەکو ئێستا هیچ شووقه‌یه‌ك بوونی نییه".
هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە ئاماژەی بەوەکرد: "له ساڵی 2021ـدا 72 ملیۆن دینارم بۆ پێشه‌كی كڕینی شووقه‌یه‌كی 100 مه‌تری به كۆمپانیاكه داوه، بڕیاربوو له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا شوقه‌كانیان دروست بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه ساڵی 2024ـه و شووقه‌كان دروست نه‌كراون، ئێمه داوا حكومه‌تی عێراق، ده‌سته‌ی دەستپاکی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق ده‌كه‌ین پاره‌كه‌مان بۆ وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌مه سته‌مێكی گه‌وره‌یه له ئێمه كراوه".
پێشتریش دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غدا – ره‌سافه، سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ نزار عهبدولواحیدی برای شاسوار عهبدولواحیدی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد کە به گوێره‌ی نووسراوێكی دادگاکە، ژماره 1603 كه له 19ـی تشرینی دووه‌می 2023 ده‌رچووه، تێیدا هاتووه: "تاوانبار نزار عه‌بدولواحید قادر ئیبراهیم بابان به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی چه‌كی بانكی سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرا".
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ناوبراو له ناوچه‌ی (دۆره و سه‌یدییه)ـی به‌غدا خه‌ریكی دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ی خه‌ڵكیان به‌كارهێناوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیان به قه‌رز له خاوه‌نی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل وه‌رگرتووه و دواتر به نرخی هه‌رزان ئۆتۆمبێله‌كانیان فرۆشتووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، تۆمه‌تبار ئه‌و پارانه‌ی كه له فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستكه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه نیشته‌جێبوونه‌كه‌ی ته‌واوبكات، به‌ڵام خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل داوای پاره‌كانیان كردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباریش چه‌كی ساخته‌ی به خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه داوه، دواتر سه‌ردانی بانكیان كردووه، ده‌ركه‌وتووه چه‌كی ساخته‌ن و بێ رهسیدن.
نزاری برای شاسوار عهبدولواحیدی سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و سروه عه‌بدولواحید کە پەرلەمانتاری عێراقی ئەو جووڵانەوەیە، لەلایەن دادگاوە بەشێوەی غیابی حوکمی بۆ دەرچووە و بۆ دەرەوەی وڵات رایکردووە.