بەرنامەی ئێکس دەستیپێکرد؛ باس لە کوردایەتی و بیری عێراقچێتی دەکات

K24 – هەولێر:
ئێستا لە شاشە و سۆشیال میدیای کوردستان24، بەرنامەی "ئێکس لەگەڵ کۆڤان" بە میوانداریی بەهمەن کاک عەبدوڵڵا، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و شوان داوودی، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق پێشکەش دەکرێت.
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان (15ـی شوباتی 2024) باس لە کوردایەتی و بیری عێراقچێتی دەکات لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەرنامەکە باسوخواس لەبارەی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی دەکات.
بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بەرنامەیەکی وەرزی نوێی کوردستان24ـە کە بەرنامەیەکی گفتوگۆئامێزی ئاراستە و بیروبۆچوونە جیاوازەکانە و لەلایەن رۆژنامەنووس کۆڤان عزەتەوە پێشکەش دەکرێت.
ئەم بەرنامەیە هەموو رۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر 9:00ـی شەو لە شاشە و پلاتفۆڕمەکانی دامەزراوەی کوردستان24 بڵاودەکرێتەوە و لە هەر بەرنامەیەکدا باس لە بابەتێکی گرنگ و گەرماوگەرمی رۆژ دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی دەبێت و نابێتی ئەو پرسانە دەداتەوە کە لای هاووڵاتییان جێگەی پرسیار و وردبوونەوەیە.