میران عەلی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

K24 – هەولێر:
میران عەلی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "تەوەلا" لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.
میران عەلی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی راگەیاند: ئەو گۆرانییەم دووەم بەرهەمی ئەمساڵی من بوو، تێکستی ئەم بەرهەمە لەلایەن رەزا قەشەنگی و فریاد نوسراوە و میلۆدییەکەشی بەشێکی فۆلکلۆرە و بەشێکی فریاد دروستی کردووە.
گوتیشی: بە مۆبایلەکەی خۆم دەنگەکەمان ریکۆرد کرد، لەلایەن ئەحمەد رەمەزان کاری ڤیدیۆکلیپەکەی بۆ کراوە و لە ئێستادا لەچەناڵی فەرمی خۆم بڵاوبووەتەوە لە یوتیوب.
میران عەلی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، خەڵکی شاری سلێمانییە و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییە، لە ئێستاشدا نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "تەوەلا" بڵاوکردووەتەوە.