كریستیانۆ: من مرۆڤێكی كامڵ نیم

كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی نەسری سعودیە 10 ئاداری 2024
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی نەسری سعودیە 10 ئاداری 2024

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی لەبارەی یارییەكەی سبەی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند سبەی یاریی "مردن دەكەین" دەشڵێت: هیچ مرۆڤێك لەم دونیایە كامڵ نییە، منیش هەڵەم كردووە لەسەریشی سزا دراوم و دەبێت رێزیش لەو وڵاتە بگرم كە یاریی تێدا دەكەم.
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ، یانەی نەسری سعودیە سبەی دووشەممە میوانداریی عەینی ئیماراتی دەكات، لە یاریی چوون نەسر بە گۆڵێكی بێوەڵام یارییەكەی دۆڕاند بوو.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی یارییەكەی نەسر و عەین، كریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند بەداخەوە یاریی چوونیان دۆڕاندووە، دەشڵێت: لە یاریی رابردوو دەمانتوانی گۆڵی زۆر بكەین، بەڵام بەخت یاوەرمان نەبوو، بەڵام متمانەمان بەخۆمان هەیە سبەی بگەینە یاریی پێشكۆتایی و دڵی هەوادارەكانمان خۆش دەكەین.
كریستیانۆ گوتیشی: ئەو یارییە وەكو یارییەكی مەرگ وایە، ئەگەر نەیبەینەوە ماڵئاوایی دەكەین، هەموومان بۆ ئەو یارییە ئامادەین.
كریستیانۆ لەبەرسیڤێكی رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەفتارە نامۆیەكانی گوتی: منیش وەكو ئێوە مرۆڤم، هیچ مرۆڤێكیش كامڵ نییە و هەموومان هەڵە دەكەین، هەڵەكردن بەشێكە لە ژیان، بەڵام بۆ ئەوەی باشتر بم، دەبێت هەڵەكانم كەم بكەمەوە، لە هەندێك شتیش بە هەڵە تێگەیشتبووم، لەسەر هەڵەكانیش سزا دراوم، بەشێك لەو هەڵانەی من كردوومە لە ئەورووپا زۆر ئاساییە، بەڵام نابێت بیانوو بهێنمەوە و دەبێت رێز لەو وڵاتە بگرم كە یاری تێدا دەكەم، هەندێكجاریش خۆشەویستیت بۆ یانەكە و ئەو جۆش و خرۆشەی هەتە وا دەكات هەڵە بكەیت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 39 ساڵ، ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ لە كۆی 7 یاری، 5 گۆڵ و 1 ئاسیستی كردووە، لە خولی رۆشنی سعوودیەش لە كۆی 21 یاری، 22 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووە و لوتكەی گۆڵكارانی گرتووە.

.
.

 

Fly Erbil Advertisment