كاوه شێخانی: هه‌فته‌ی داهاتوو پارێزگاری نوێی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ڵده‌بژێردرێت

K24 – هەولێر:
بڕیار وایه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، پارێزگاری نوێی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ڵبژێردرێت كه تا ئێستا به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراوه، هاوكات راوێژكاری ئه‌منی و سه‌ربازی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد و شیعه له پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بێبه‌ش ده‌كران، بۆیه سه‌رۆككۆمار مه‌رسوومی بۆ كاندیده هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی سوننه‌كانی پارێزگاكه ده‌رنه‌كرد.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئاداری 2024) كاوه شێخانی، راوێژكاری ئه‌منی و سه‌ربازی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، نه‌بوونی پارێزگار تا ئێستا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كاره كارگێڕیی و بواره خزمه‌تگوزارییه‌كان نییه، به‌تایبه‌ت كه قایمقامی ناوه‌ندیی پارێزگاكه به وه‌كاله‌ت ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.
كاوه شێخانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتێك سوننه‌كان ئه‌حمه‌د جبوورییان له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌م ساڵدا بۆ پۆستی پارێزگار هه‌ڵبژارد، به‌هۆی فشاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه سێ كورسی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه هه‌یه، سه‌رۆككۆمار مه‌رسوومی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ده‌رنه‌كرد.
راوێژكاری ئه‌منی و سه‌ربازی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین روونیشیكرده‌وه، به هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌د جبووری، كوردیش له پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه بێبه‌ش كرا، به‌ڵام فشاره‌كه‌ی شیعه‌كان زیاتر رۆڵی له ده‌رنه‌كردنی مه‌رسوومی كۆماری بۆ ناوبراو هه‌بوو.
سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە، 16-12-2023، هەڵبژاردنی تایبەت و رۆژی دووشەممەش، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان دەستیپێکرد، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 19-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارەکان، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکە سەدا 41 بووە؛ زۆرترین رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە پارێزگای کەرکووک (سەدا 66) و کەمترینیشی لە پارێزگای بەغدا/ رەسافە (سەدا 21) بووە.