مالیزیا.. به‌هۆی خراپبه‌كارهێنانی ناوی خوا، هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆمپانیایه‌كی گۆره‌وی

K24 - هەولێر:
پۆلیسی مالیزیا ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆمپانیایه‌كی گۆره‌وی به‌هۆی وروژاندنی هه‌ستی موسڵمانانه‌وه به شووشه‌ی ئاگرین هێرشی كراوه‌ته سه‌ر؛ هاوكات كۆمپانیاكه داوای لێبووردن ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی ئاداری 2024) پۆلیسی مالیزیا ڕایگەیاند، كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی گۆره‌وی به ناوی (كه‌ی كه‌ی) به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌شێك له گۆره‌وییه‌كانی ناوی پیرۆزی (خوا) نووسراوه، به شووشه‌ی ئاگرین هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
پۆلیسی مالیزیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كاره‌كه‌ی كۆمپانیاكه، هه‌ستی موسڵمانانی مالیزیای به‌تایبه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بریندار كردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا كاردانه‌وه‌ی دروست كردووه.
ئایین پرسێکی هەستیارە لە مالیزیا، نه‌خاسمه کە زۆربەیان موسڵمانن، به‌شێوه‌یه‌ك دوو لەسەر سێی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنن، هاوكات کەمینە نەتەوەییە بەرچاوەکانی چینی و هیندستانیشیان تێدایە.
پۆلیس ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان به‌رده‌وامن، هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له دژی خاوه‌نی كۆمپانیاكه ده‌ستیان پێ كردووه. ده‌شڵێت، فرۆشگاكه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی کوانتان له ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی پاهانگ
له لای خۆیه‌وه کۆمپانیای کەی کەی کە دووەم گەورەترین زنجیرە فرۆشگای ئاسانکارییە لە وڵات‌دا، داوای لێبووردنی کرد کە گۆره‌وییه‌كانیان خستووه‌تە بازاڕەوە و ڕایگەیاندووە، بابەتەکەیان بە جددی وەرگرتووە و ڕێوشوێنی دەستبەجێی گرتووەتەبەر بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنیان.