ئۆتیزم چییە؟ چۆن بزانین منداڵەکانمان تووشبوونە؟

K24 – هەولێر:

ئۆتیزم ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک تێکچوونی ئاڵۆزی گەشەکردنی دەمارەکانی مێشک، ئەم تێکچوونەش لە تەمەنی منداڵیدا دەردەکەوێت و  پێش ئەوەی منداڵ بگاتە مانگی 12ـی دەستنیشانکردنی ئەستەمە، سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "لەهەموو جیهاندا ڕێژەی ئۆتیزم لە زیاد بووندایە، تا ئێستاش نازانین هۆی تووشبوون بە ئۆتیزم چییە".

کەمال جەباری، سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لەهەموو جیهاندا ڕێژەی ئۆتیزم لە زیاد بووندایە، تا ئێستاش نازانین هۆی تووشبوون بە ئۆتیزم چییە، وەکو نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و ئە ونەخۆشییانەی سەرچاوەکانیان نادیارە، بۆیە هەندێک دەڵێن، ئۆتیزم بەهۆی پیسبوونی ژینگە و کەشوهەوا، نەشتەرگەری قەیسەریی ئافرەتان کە منداڵیان دەبێت، بۆ ماوەیی و هەندێکیش دەیگێڕنەوە بۆ کوتان.

ئۆتیزم

زاراوەی "تێکچوونەکانی سپێکتریمی ئۆتیزم (ASD)" ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک تێکچوونی ئاڵۆزی گەشەکردنی دەمارەکانی مێشک و حاڵەتەکانی ئۆتیزم خۆی.

بە گشتی، کاتێک منداڵ دەگاتە ساڵی دووەمی تەمەنی دەستنیشان دەکرێت، بەڵام هەندێک جار نەخۆشییەکە لە کاتی هەرزەکاری و گەورەییدا بەردەوام دەبێت و تایبەتمەندییەکانیشی بە ڕوونی دەردەکەون، لە زۆربەیاندا حاڵەتەکان لە پێنج ساڵی یەکەمی ژیانی منداڵدا دەردەکەوێت.

لە ڕووکەشدا مرۆڤی ئۆتیزم لە هیچ شتێکدا جیاوازی نییە لە کەسانی دیکە، بەڵکو لە شێوازی پەیوەندیکردن و کارلێککردن و فێربوون لە کەسانی دیکە جیاوازە، بەگشتی هەندێک کەس کە تووشی دەبن پێویستیان بە یارمەتی زۆرە بۆ ئەوەی لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەدا ڕووبەڕوو ببنەوە و هەندێکیان توانای کارکردنیان هەیە و بە تەواوی ئاسایی بژین بە یارمەتییەکی کەم یان هیچ یارمەتییەکی ئەوانی تر.

ە

بۆ ئەوەی بزانیت منداڵەکەت تووشی ئۆتیزم بووە، پێویستە لە تەمەنی گەنجییەوە چاودێریی بکەیت، چەندین لێهاتوویی و سیفەت هەیە کە تەنها لەگەڵ تەمەندا دەردەکەوێت، بەتایبەتی دوای ساڵی یەکەم. پسپۆڕان نیشانەکان یان سیفەتەکانی ئۆتیزم بۆ دوو لق دابەش دەکەن: پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندییە دووبارەبووەکان.

یەکەم: توانای پەیوەندیکردن و کارلێکی کۆمەڵایەتی

- چاوی دادەخات یان بە خێرایی ڕووی خۆی وەردەگێڕێت

- دوای ئەوەی تەمەنی دەگاتە زیاتر لە نۆ مانگ، کاتێک بە ناوی خۆی بانگی دەکەیت وەڵام ناداتەوە

- دەربڕینەکانی سەر ڕووخساری دڵتەنگی، توڕەیی، ناڕەزایی، یان سەرسوڕمان نیشان نادات.

- چەند ئاماژەیەکی کەم بەکاردەهێنێت - وەکو دەست لێدان بۆ ماڵئاوایی - یان هیچیان بەهیچ شێوەیەک.

- ئارەزووەکانی خۆی ئاشکرا ناکات، وەک ئەوەی لە تەمەنی ساڵ و نیوێکدا باسی یارییە دڵخوازەکەی، شوێنی دڵخوازی خۆی، یان خواردنە دڵخوازەکەیت بۆ بکات.

- بە ئاماژەدان یان سەیرکردن وەڵام ناداتەوە کاتێک لە تەمەنی ساڵ و نیوێکدا ئاماژە بە شتێک دەکەیت.

- هەست بە نیشانەکانی دڵتەنگی و ئازاری دەوروبەری ناکات، یان کاتێک زەردەخەنەی بۆ دەکەیت، زەردەخەنەت  بەڕوودا ناکاتەوە.

- حەزێکی گەرموگوڕ بۆ کەسانی هاوتەمەنی خۆی نیشان دەدات.

- بەزەحمەت لە هەستی دەوروبەری تێ دەگات یان هەستەکانی دەرببڕێت کاتێک دەگاتە سێ ساڵ یان زیاتر.

-کاتێک تەمەنی دەگاتە پێنج ساڵ، ئارەزووی بۆ یارییە باوەکانی منداڵان نامێنێت.

ە

دووەم: ڕەفتار یان بەرژەوەندیی سنووردار یان دووبارە بووەوە

- دووبارەکردنەوەی هەندێک وشە یان دەستەواژە.

- ناڕەحەتییەکی زۆر لە گۆڕانە بچووکەکانی  دەوروبەرەکەی.

- وەسوەسەی زیادەڕۆیی بۆ هەندێک بابەت و ڕەتکردنەوەی کەسانی دیکە.

- توڕەیی لە ڕادەبەدەر ئەگەر داوای کارێکیان لێ بکرت.

- ڕەنگە بگاتە ئەو ئاستەی کە نەتوانێت هاوڕێیەتی لەگەڵ کەسانی دەوروبەری بکات و حەز بکات بە تەنیا بمێنێتەوە.

- حەز دەکات بە توندی پەیڕەوی لە ڕۆتینێکی دیاریکراو بکات و هەر گۆڕانێک تێیدا ڕەتدەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر سادەش بێت.

- جوڵەی زۆر دووبارەبووەوە، وەک چەپڵە لێدان، یان سوڕانەوە لە شوێنی خۆی.

-دەربڕینی کاردانەوەی نائاسایی، وەک هاوارکردن و ناڕەزایی لەڕادەبەدەر، بەرامبەر بە بۆن، تام و نیگا.

ف

زۆربەی ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی ئۆتیزم بوون تایبەتمەندی دیکەیان هەیە، ڕەنگە هەندێکیان دەربکەون، بەڵام هەموویان نا، وەک دواکەوتنی گەشەکردنی توانا زمانەوانی، جووڵەیی، مەعریفی، یان پەروەردەیی، لەڕادەبەدەر چالاک، تووشبوون بە نەخۆشی سەرئێشە، تووش بوون بە خووی نائاسایی لە ڕەفتاردا. هەروەها نیشاندانی کاردانەوەی نائاسایی وەک نەترسان لە شتە ترسناکەکان یان ترسێکی زیادەڕەوی لە شتە ئاساییەکان.

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە پێش ئەوەی منداڵ بگاتە تەمەنی دوو ساڵی دەستنیشانکردنی ئەستەمە، بەڵام ئەمە هەندێک جار دەگەڕێتەوە بۆ پشتگوێخستنی نیشانەکان و بە ئاسایی هەژمارکردنیان بە بێ لێکۆڵینەوە یان ڕاوێژکردن بە پزیشک.

دایک و باوک چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەیان بکەن ئەگەر ئۆتیزمی هەبوو؟

پیویستی خۆڕاگرن و ئارام بن لەگەڵیاندا، کەسێکی ئۆتیزم تامەزرۆی قسەکردنە لەسەر تاکە بابەتێک کە لەو کاتەدا حەزی لێیە، لەوانەیە ئەوە لەڕادەبەدەر بێزارکەر بێت، بەڵام دەبێت ئەوەی خۆشی دەوێت لەگەڵیدا بەشی بکرێت، بۆ ئەوەی بچێتە ناو مێشکی منداڵەکەوە.

هەروەها پێویستە دایک و باوک کاتێکی زۆر بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن، بۆ نموونە دەبێت کتێبە دڵخوازەکەی بۆ بخوێنیتەوە، یەکێک لەو کارامەییانەی کە دەبێت دایک و باوکی کەسێکی ئۆتیزم فێری بێت، تێگەیشتنە لەو ناوچە ئاسوودە دووبارەبووانەی کە منداڵەکە تێیدا نیشتەجێیە، و هەنگاو بە هەنگاو مەشقی پاڵنانی بۆ دەرەوەی ئەو ناوچەیە. پەلەکردن یان چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ کاردانەوەی دەبێت، تەنانەت تا ئاستی ئازاری جەستەیی، چونکە منداڵ جیهان دەبینێت و بۆن، دەنگ و دیمەنە ئاساییەکانی بە تەواوی جیاوازتر لە تۆ هەست پێدەکات.

f

پێویستە توڕەییەکەی قبوڵ بکەیت

ئەگەر بە ناڕەوا توڕە بوو سەرزەنشتی مەکە، منداڵ فێری ڕێگەی بەدیل بکە بۆ دەربڕینی توڕەیی خۆی بەبێ ئەوەی پەنا بۆ شەڕانگێزی ببات، بۆ ئەوەی بزانێت کە پێویست ناکات هەستەکانی بشارێتەوە. لەکاتێکدا کە ئارامە قسەی لەگەڵ بکە، کە توڕەیی هەستێکی سرووشتییە، باشتر وایە بە وشەیەک ئاماژە بەوە بکەیت کە هەردووکتان لەسەری کۆکن لە ئەگەری توڕەبوونیدا، یان لەسەر کورتەیەک ڕێک دەکەون ئاگربەست کە تێیدا بە تەنیا دادەنیشێت پێش ئەوەی بگری و لەسەر زەوی پاڵکەوێت، یان ڕێگەیەکی تایبەت لە نێوانتاندا دەدۆزیتەوە بۆ دەربڕینی. لە کاتی بێدەنگدا پێی بڵێ کە پێت بڵێ چی وای لێکرد تووڕە بیت، یان توڕەیی خۆی لەسەر ڕووداوێک کە لە قوتابخانە ڕوویداوە کەڵەکە نەکات.

پێویستە دایک و باوکان ڕەفتارە ئەرێنییەکانی منداڵ بەهێز بکەن بە ئاماژەدان بۆیان و پاداشتی پێدانیان. هەروەها منداڵی ئۆتیزم مەیلی شەڕانگێزی هەیە بۆ ئەوەی سەرنجت ڕابکێشێت، بەزۆری باشترین ڕێگە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا کاتێک پەنا بۆ هاوارکردن دەبات ئەوەیە کە بەتەواوی پشتگوێی بخەیت و دواتر لەگەڵیدا باسی بکەیت. هەروەها گرنگە لەگەڵ منداڵەکەتدا بەشداری چالاکییە جەستەییەکان بکەیت وەک ڕێگەیەک بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵیدا، ماوەی سەرنجی ئەو کەسانەی ئۆتیزمیان هەیە زۆر کورتە و بە خێرایی تەرکیز لە پەیوەندی زارەکیدا لەدەست دەدەن، بۆیە واباشە گفتوگۆکان چڕتر بکرێتەوە و تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ، و بۆ ئەوەی منداڵەکە بەشداری لە چالاکییەکانی وەک ڕاکردن یان یاری ئازاددا بکات، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئارامکردنەوەی و نزیکبوونەوەی لێی.

s
Fly Erbil Advertisment