ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی: به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌ستی مامۆستایانی وانه‌بێژ یه‌كێك بووه له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانمان

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌ستی مامۆستایانی وانه‌بێژ یه‌كێك بووه له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كان یه‌كێتییه‌كه‌یان؛ ده‌شڵێت، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی دهاتوو دوامۆڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانیان ناوه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 9ـی نیسانی 2024) ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌ستی مامۆستایانی وانه‌بێژ یه‌كێك بووه له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كان یه‌كێتییه‌كه‌یان و كاری ڕژدیان بۆ كردووه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، هه‌واڵی به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌ستی مامۆستایانی وانه‌بێژ، یه‌كێكی دیكه‌یه له پاڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دیكه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان دڵخۆش كرد.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی باسی له‌وه‌یش كرد، به‌هه‌میشه‌ییكردنی گرێبه‌ستی مامۆستایانی وانه‌بێژ له ئاست خواستی ئه‌واندا نییه، به‌ڵام هه‌نگاوێكیشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی مامۆستایانی وانه‌بێژ.
ڕوونیشی كرده‌وه، 35 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و هه‌نگاوه ده‌یانگرێته‌وه. گوتیشی، له داهاتوودا كار له‌سه‌ر گرێبه‌ستی دیكه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ده‌رچووانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن وه‌ك مامۆستای گرێبه‌ست دابمه‌زرێن.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان داوای له مامۆستایانی وانه‌بێژ كرد، له (ئه‌ی) په‌روه‌رده ناوه‌كانیان تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان وه‌ربگرن. گوتیشی، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی دهاتوویش دوامۆڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانیان ناوه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.
لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، لەسەر بنەمای بەگرێبەستبوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 09-04-2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پاش جەژنی "ڕەمەزانی پیرۆز"، وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری دەکات لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوون (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت و داوای تەرخانی دارایی لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن.
وەزیری پەروەردە دەشڵێت، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکوومەت بن و لەمبارەیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێ بکات".
بە گوتەی ئالان حەمە سەعید، لە ڕۆژی سێشەممە، 16ـی 04ـی 2024، وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.
نزیکەی 35 هەزار و 550 وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن. مانگانه 13 ملیار و 200 دینار وەکو شایستەی دارایی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆیان تەرخانکراوە. مووچەی ئەو وانەبێژانەی بڕوانامەی بەکالۆرۆیسیان هەیە، 400 هەزار دینارە و و ئەوانەی بڕوانامەی دبلۆمیشیان هەیە، 350 هەزار دینارە.