شوان محه‌ممه‌د: عه‌ره‌بی كه‌ركووك ئاماده نییه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه قبووڵ بكات

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی كه‌ركووك ئاماده نییه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه قبووڵ بكات، چونكه كورد زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی نیسانی 2024) شوان محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، تا ئێسته ددان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نه‌نراوه، به‌و پێیه‌ی كورد زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
شوان محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب ئاماده نییه بچێته ژێر باریی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و نایه‌وێت ئه‌نجامه‌كانی قبووڵ بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان گوتیشی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نه‌كراون، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی بڕیار وابوو له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكرێت، ئه‌وانیش نه‌كراون.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، نه‌بوونی سه‌قامگیریی سیاسیی له كه‌ركووك، بووه‌ته هۆی نه‌بوونی سه‌قامگیریی ته‌ناهیی و خزمه‌تگوزارییه‌كان.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 18-12-2023، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان له 15 پارێزگای عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەستی پێ‌کرد، کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەیش پرۆسه‌كه كۆتایی هات و بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.
دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 19-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاو کردەوە. بە گوێرەی ئامارەکان، ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکە 41% بووە؛ زۆرترین ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران لە پارێزگای کەرکووک (66%) و کەمترینیشی لە پارێزگای بەغدا/ ڕەسافە (21%) بووە.