نرخی بەنزین لە عێراق گران دەکرێت

وێستگەیەکی بەنزین
وێستگەیەکی بەنزین

K24 - هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نرخی بەنزینی "موحەسەن" و "مومتاز" گران دەکات، بەڵام نرخی بەنزینی "نۆرماڵ" گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت.

بە گوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە سبەی چوارشەممەوە، 01-05-2024، نرخی یەک لیتر بەنزینی "موحەسەن" بۆ (850 دینار) بەرز دەکرێتەوە و نرخی یەک لیتر بەنزینی نایابیش "مومتاز" بۆ (1250 دینار) بەرز دەکرێتەوە.

هەرچی پەیوەستە بە نرخی بەنزینی جۆری "نۆرماڵیش" بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی ئەو بەنزینە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت، واتا بە (450 دینار) بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت.

ڕۆژی 02-04-2024، حوسێن موئەنەس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە یەکێک لە تاقیگە تایبەتەکان پشکنین بۆ بەنزینی "موحەسەن و نۆرماڵ" کراوە، لە ئەنجامی پشکنینەکە دەرکەوتووە، بەنزینی موحەسەن کێشەی هەیە و ئۆکتانەکەی 89 یە، کە ئەمەش کەمترین ڕێژەیە، "واتە بەنزینە موحەسەنەکە، موحەسەن نییە".

 

بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

 

Fly Erbil Advertisment