"مێسی بڕیاری داوە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا"

رۆژنامەنووسێكی هاوڕێی نزیك لە لیۆنێل مێسی رایدەگەیەنێت ئەو یاریزانە رۆژێكدا دێت دەگەڕێتەوە ماڵەكەی پێشووی كە یانەی بارسێلۆنا، دەشڵێت: بەڵام ئێستا لیۆ لە ئینتەر مەیامی دڵخۆشە.
لیۆنێل مێسی كاپتنی ئێستای یانەی ئینتەر مەیامی لە 2021 یانەی بارسێلۆنای جێهێشت و بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایەوە، دوای دوو ساڵ یاریكردن بۆ پاریس یانەكەی جێهێشت و پەیوەندی بە خولی ئەمریكا كرد.
جۆلیم بلاگی رۆژنامەنووسی ئیسپانیا و نووسەری پەرتووكی "مێسی" كە تێیدا چیرۆكی ئەو یاریزانەی لە پەرتووكێكدا باس كردووە، دیوی شاراوە و ژیانی هونەری و وەرزشی ئەو یاریزانەی لەو پەرتووكەدا خستووەتەڕوو.
ئەو رۆژنامەنووسە ناودارەی ئیسپانیا لە دوایین بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی ئیسپانیا رایگەیاندووە مێسی جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
جۆلیم بلاگی لە پەرتووكەكەی بە ناوی "مێسی" تێیدا باسی لە سەرەتای لە دایكبوونی لیۆنێل مێسی كردووە لە شاری رۆزاریۆی ئارجێنتینا تا دوایین رۆژەكانی لە شاری بارسێلۆنا.
ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت: لیۆنێل مێسی لەگەڵ خانەوادەكەی لە یانەی ئینتەر مەیامی زۆر دڵخۆشە، بەڵام رۆژێكدا دێت دەگەڕێتەوە شاری بارسێلۆنا كە زۆرترین و خۆشترین یادەوەری لەو شارە هەیە.
مێسی لە ساڵی 2005 بۆ جاری یەکەم گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا واژۆ کرد، دوای 16 ساڵ یاریکردن لەگەڵ ئەو یانەیە و بەدەستهێنانی چەندین ناسناوی جۆراوجۆر، دواجار بە ناچاری لە ساڵی 2021 بریاریدا ئەو یانەیە جێبێڵێت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە بکات.
