دووه‌م فێستیڤاڵی شاڵ و شه‌پك و جلوبه‌رگی كوردی به سپۆنسه‌ریی كوردستان24 له زاخۆ به‌ڕێوه ده‌چێت

K24 - هەولێر:
دووه‌م فێستیڤاڵی شاڵ و شه‌پك و جلوبه‌رگی كوردی له زاخۆ به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا چه‌ندان جۆری جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردی له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان نمایش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی ئایاری 2024) دووه‌م فێستیڤاڵی شاڵ و شه‌پك و جلوبه‌رگی كوردی له زاخۆ به دروشمی "وڵات دایكه و كولتوور ناسنامه‌یه" به سپۆنسه‌ری كوردستان24 به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا جۆره‌كانی جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردیی له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان نمایش ده‌كرێت.
میوانانی فێستیڤاڵه‌كه له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و له كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌وه بۆتان خه‌یات، كه به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه‌ی كردووه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌و جۆره فێستڤاڵه گوزارشت له به‌هێزی فەرهەنگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و ئه‌ركی هه‌مووانه بایەخی پێ بده‌ن.
بۆتان خه‌یات ساڵی ڕابردوویش به‌شداریی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، فێستیڤاڵی ئه‌م ساڵ زۆر پێشكه‌وتوو و فره‌وانتر و سه‌رنجڕاكێشتره.
بۆتان خه‌یات پێی وابوو ئه‌و جۆره فێستیڤاڵانه ده‌بنه ده‌رگایه‌ك بۆ زیاتر ئاشناكردنی جلوبه‌رگی كوردیی به نه‌وه‌ی ئێسته و میوانانی بیانی، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جلوبه‌رگی كوردی به زیندوویی بمێنێته‌وه.