شارێکی شوێنەواریی 5 هەزار ساڵیی بەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ دەرکەوت

شوێنەوارناسان لە هەرێمی کوردستان, شارێکی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە کە  مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، شارێکی شوێنەواری و گۆڕستانێکیان دۆزیوەتەوە کە مێژژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هێلینیستی، شوێنەوارەکەش دوای کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ دەرکەوتووە.

بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک توانیویەتی شارێک بدۆزێتەوە کە زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر ئاوەدان بووە، جگە لە گەورەترین گۆڕستان کە تابووتی قوڕی تێدایە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هێلینیستی (300 پ.ز)، ئەوەش دوای کەمبوونەوەی ئاستی ئاو. لە بەنداوی موسڵ.

بریفکانی لە لێدوانەکەیدا دەڵێت: دۆزینەوەی ئەم شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023، بەڵام لەگەڵ دابەزینی ئاوی بەنداوی موسڵ بۆ نزمترین ئاستی ئەمساڵ، چەند ڕۆژ لەمەوبەر دەست بە کارەکانی هەڵکۆڵین کرا، گوتی: ئێمە ئێستا سەرقاڵی جیاکردنەوەی پارچە شوێنەوارییەکانین کە ژمارەیان چل گۆڕ بووە کەدواتر دەگوازرێنەوە مۆزەخانەی تایبەتمەند.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە، هەموو کارەکانی هەڵکۆڵین لەلایەن شوێنەوارناسان و پسپۆڕانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار بە پاڵپشتی پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدرێن، و ، جێی باسە گۆڕەکان لە ناحیەی خانکێی کۆن کە دەڕوانێتە دەریاچەی بەنداوی موسڵ لە پارێزگای دهۆک دۆزراوەنەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواردا هاتووە کە، گڵینەکانی "سەردەمی نەینەوا 5" و سەردەمی برۆنزی کۆن(1500-2000-پێش زایین) و ناوەڕاست و سەردەمی میتانی و ئاشووریی نوێ دۆزراونەتەوە، جگە لە زۆرێک لە پارچە گڵینەکانی سەردەمی هێلینیستی تا دەگاتە سەردەمی ئیسلامی.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە، شوێنەکە دوای دروستکردنی بەنداوی موسڵ کە لە ساڵی 1986 کرایەوە، بە ئاو داپۆشرا، بەڵام ئەمساڵ دوای کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی ئاستی ئاوی بەنداوەکە، شوێنەوارەکە دەرکەوت.

 
Fly Erbil Advertisment