بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24، کەرنەڤاڵی ساڵڕۆژی بە پارێزگابوونی دهۆک به‌ڕێوه ده‌چێت

زیاتر له نیو سه‌ده به‌سه‌ر به پارێزگابوونی دهۆك تێ ده‌په‌ڕێت، بۆ به‌رزڕاگرتنی به پارێزگابوونی شاره‌كه‌یش چالاكیی و بۆنه‌ی جیا جیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024) په‌نجا و پێنج ساڵ به‌سه‌ر به پارێزگابوونی دهۆك تێ ده‌په‌ڕێت؛ هاوكات بۆ به‌رزڕاگرتنی به پارێزگابوونی شاره‌كه‌یش چالاكیی و بۆنه‌ی جیا جیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا کەرنەڤاڵی ساڵڕۆژی بە پارێزگابوونی دهۆک بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوە دەچێت، كه چالاكیی وه‌رزشی و هونه‌ری و ڕۆشنبیری تێدا ده‌كرێت.
له‌م باره‌وه حه‌سه‌ن فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ڕۆشنبیریی و هونه‌ری پارێزگای دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، له سایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دهۆك ڕۆژ به ڕۆژ جوانتر و ئاوه‌دانتر و بووژاوه‌تر ده‌بێت.
حه‌سه‌ن فه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سێ جۆر ماراسۆن به‌ڕێوه ده‌چێت، كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به كوڕان و پاڵه‌وانانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق تێیدا به‌شدارن و ماوه‌ی ماراسۆنه‌كه پێنج كیلۆمه‌تره.
ناوبراو گوتیشی، ماراسۆنێكی دیكه تایبه‌ته به كچان و سێ كیلۆمه‌تره، یه‌كێكی دیكه‌یش بۆ خۆشی و ته‌ندروستییه و ماوه‌كه‌ی یه‌ك كلیۆمه‌تره.