سالم ساکار: ده‌بێت هاووڵاتییانی عێراق به جیاوازی پێكهاته‌ییانه‌وه ئازاد و خاوه‌نی ئه‌رك و مافه‌كانیان بن

كۆنفرانسی باری كه‌سی كریستیانه‌كانی عێراق له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت؛ هاوكات سەرۆکی کۆنفرانسه‌كه به پێویستی ده‌زانێت هاووڵاتییانی عێراق به جیاوازی پێكهاته‌ییانه‌وه ئازاد بن و خاوه‌نی هه‌موو ئه‌رك و مافه‌كانیان بن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024) كۆنفرانسی باری كه‌سی كریستیانه‌كانی عێراق له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت؛ هاوكات سالم ساکار، سەرۆکی کۆنفرانسه‌كه له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا به پێویستی زانی هاووڵاتییانی عێراق به جیاوازی پێكهاته‌ییانه‌وه ئازاد بن و خاوه‌نی هه‌موو ئه‌رك و مافه‌كانیان بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی عێراق له ماوه‌كانی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جۆراوجۆر بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كان له بواره جیاجیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵگه ڕۆڵیان هه‌بێت و به‌شدار بن. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویست ده‌كات ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ پێكهاته‌كان بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كانی ڕابردوویان سارێژ ببێت.