هیوا گه‌ردی: ڕاهاتن له‌سه‌ر جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان

پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و هه‌ناسه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌هۆی نه‌بوونی سانسۆره‌وه پتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی ئایاری 2024) هیوا خالید گه‌ردی، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و هه‌ناسه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته هۆی چه‌ندان نه‌خۆشی به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و پووك و هه‌وكردنی سییه‌كان و سووتانی پێست، به‌تایبه‌تی پێستی ڕووخسار.
هیوا خالید گه‌ردی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان تامی جیاواز و سه‌رنجڕاكێشی تێدایه، بۆیه منداڵان و هه‌رزه‌كارانیش به‌كاری ده‌هێنن.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و هه‌ناسه گوتیشی، ڕاهاتن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌رده‌كێشێت بۆ جگه‌ره‌كێشانی ئاسایی و نێرگه‌له و مادده هۆشبه‌ره‌كان.
زانايان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه هه‌ڵمژینی هه‌ڵمی نیكۆتین، زیان به موولووله سه‌ره‌كییه‌كانی خوێن و دڵیش ده‌گه‌یه‌نێت. تیمه پزیشكییه‌كه، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك جگه‌ره‌كێش کردووە و له بهراوردكردنهكهدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی ده‌كێشن، ته‌نها پێنج خولهك دووكه‌ڵی زیانبه‌خشی جگه‌ره هه‌ڵده‌مژن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن، زیاتر له نیو كاتژمێر دووكه‌ڵه زیانبه‌خشه‌كه ده‌چێته ناو سییهكانییان، به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زیاتر به ته‌ندروستی مرۆڤ و ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تیش دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا، زانایان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، كه كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی، به‌هه‌مان شێوه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ندێك جاریش خراپتره.
جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی، حه‌وزێكی بچووكی تێدایه و پڕه له نیكۆتینی شل، له كاتی گهرمكردنیشی به‌هۆی وزه‌ی جگه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كه، ده‌بێته هه‌ڵم و هه‌ڵمی نیكۆتینیش به هۆی سه‌ره‌كی داڕزانی خوێنهبهرهكانی دڵ داده‌نرێت.