پێشکەشکارانی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتیمانیی کفری ئامادەی چاوپێکەوتن بن

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، ئەو پاڵیۆراوانەی ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتیمانیی کفری، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە ڕەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاری کراوە، هەر کەسێک لە نۆرەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت. وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیدەگەیەنێت، لیستی کاندیدەکانی کارتی نیشتیمانیی پێباز لە دوای تەواوبوونی کاندیداکانی کفری ڕادەگەیەندرێت.
ڕۆژی چوارشەممە (29ـی ئایاری 2024)، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەو پاڵیۆراوانەی ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتیمانیی کفری، دوای وردبینیی و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە ڕەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاری کراوە، هەر کەسێک لە نۆرەی خۆیدا بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت.
وەک ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی کردوەتەوە، لیستەکان بەوشێوەیە دیاری کراوە.
یەکەم: دەرچووانی بەشی یاسا و بەشی ئەندازیاری تەکنەلوجیای زانیاری (IT) ، ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 3ـی حوزەیرانی 2024، کاندیدەکانی ناویان لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (1 تا ژمارە 50) هاتووە، بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن.
هاوکات، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 4ـی ئایاری 2024، کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (51 تا ژمارە 92) بە گوێرەی ڕیزبەندی، پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادەی چاوپێکەوتن بن.
بەپێی ئەو کات و شوێنەی بۆ چاوپێکەوتن دیاری کراوە، پێویستە کاندیدەکان لە کاتژمێر 9ـی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادە بن.
لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا ، ئەندازیاری تەکنەلوژیای زانیاری (IT):
https://drive.google.com/.../14JcFDs6EEGIPr0WPKSd.../view
بەپێێ ڕاگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆ، دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندنن کە پێویستە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 5ـی حوزەیران، ئەو کاندیدانەی ناویان لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (1 تا ژمارە 36) هاتووە، بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.
هاوکات، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 6ـی حوزەیرانی 2024، کاندیدەکانی ناویان لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (37 تا ژمارە 74) دا هاتووە، بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە کاتژمێر 9ـی ی بەیانیی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن.
- لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر ، پەیوەندیەکان و گەیاندن:
https://drive.google.com/.../14YKeEOKEvKAQgy7cCWV.../view...
وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە، بۆ ئەم مەبەستە پاڵێوراو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی ببا بۆ چاوپێکەوتن.
١.وێنەی ڕەسەن لە کارتی نیشتیمانی.
٢. وێنەی ڕەسەن لە کارتی زانیاریی.
٣. وێنەی ڕەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەرچوون بە نمرەوە.
٤.تایبەت بە کەسوکاری پلە یەکی شەهیدان، پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بیسەلمێنێت کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن.