كۆميسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیی عێراق: په‌له له تۆماركردنی داتای بایۆمه‌تریی بكه‌ن

له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، داوا له دهنگدهرانیی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی) ده‌كات، په‌له له تۆماركردنی داتای بایۆمه‌تریی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی، 31ـی ئایاری 2024)، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بۆ دڵنیابوون له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به په‌له سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی تۆماركردن له شوێنی نیشته‌جێبوونتان بۆ تۆماركردنی داتای بایۆمه‌تری، بكه‌ن.
ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئایار و هه‌روه‌ها سبه‌ی شه‌ممه 1ـی حوزه‌یران)، ده‌وام له بنكه‌كانی تۆماركردن ئاساییه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له دوای 2ـی حوزه‌یرانه‌وه ده‌نگده‌ر ناتوانێت داتای بایۆمه‌تری خۆی تۆمار بكات.
ڕۆژی (22ـی ئایاری 2024)، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئێستا ئامادەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببات، بەڵام بۆ وادەی بەڕێوەبردنی پێویستە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژێکی دیکە دیاریی بکات بەدەر لەو رۆژەی پێشتر دیاری کردبوو.
جومانە غەلای گوتبوشی، کۆمیسیۆن لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دابنێن، ئێستا قۆناغێکی نوێ هاتوەتە پێش، دەشڵێت، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کاریگەرییان هەبوو لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان و کورسی پێکهاتەکان.