ئەو هاووڵاتییەی لە سلێمانی باوکی خۆی کوشت، دەستگیر کرا

ئەو هاووڵاتییەی لە سلێمانی باوکی خۆی کوشت
ئەو هاووڵاتییەی لە سلێمانی باوکی خۆی کوشت

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کرد کە ئەمڕۆ بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو تۆمەتبارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 12-06-2024، لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیر کرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە ناوی (ر. ع. ج.)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2005ـە. ئاماژە بەوەش کراوە، دوای کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە، تۆمەتبارەکە بە گوێرەی ماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment