کونسوڵی بەریتانیا: کردنەوەی هێڵی لەندەن-هەولێر پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکات

K24 – هەولێر:
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی هێڵی ئاسمانی ڕاستەوخۆی هەولێر-لەندەن، جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان قوڵ و مێژوویین، هاوبەشی و هاوڕێیەتی نزیک لەنێوان هەولێر و لەندەن هەیە.
ئەمڕۆ هەینی (14ـی حوزەیرانی 2024) جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا، پیرۆزبایی کردنەوەی هێڵی ئاسمانی ڕاستەوخۆی هەولێر- لەندەن دەکەم، هەموولایەک دەزانن پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دوورودرێژن.
ناوبراو دەڵێت: "هەولێر و لەندەن هاوبەشیی و هاوڕێیەتییکەی زۆر نزیکی‌یان هەیە، هەربۆیە کردنەوەی ئەم هێڵە دەبێتە هۆکاری قوڵبوونەوەی ئەو پەیوەندیانە، هیوادارم ئەم هەنگاوە ئاسانکاریی بۆ خەڵکی ئێرە بکات بۆ ئەوەی بە ڕێگەیەکی باشتر و ئاسانتر سەردانی بەریتانیا بکەن.
ڕۆژی هه‌ینی (14ـی حوزه‌یرانی 2024) ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌نی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه بۆ پێشخستنی بواری فڕۆكه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌نجامیشدا دواجار توانیویانه له ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی عێراقییه‌وه گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئەحمهد هۆشیار باسی له‌وه‌ش كرد، داوایان له به‌ریتانیا كردووه بۆ ماوه‌ی داهاتوو هێڵێكی ئاسمانی به‌ریتانی بتوانێت گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست پێ بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر هه‌روه‌ها گوتیشی، "له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به ڤیزای ساخته له هه‌ولێره‌وه بچێته به‌ریتانیا، له لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ڕێككاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".