خانەنشینانی دهۆک تاوەکوو ئێوارە دەتوانن مووچەکانیان وەبگرن

پارێزگاری دهۆک بڕیاری دا دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ ئەمڕۆ شەممە تاوەکوو کاتژمێر 5ی ئێوارە درێژ بکرێتەوە.
دوای ئەوەی دەکەوت بەشێک لە خانەنشینانی سنووری دهۆک نەیاتوانیوە مووچەکانیان وەربگرن، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، سەرجەم بانکەکانی دهۆکی ڕاسپارد تا مووچەی گشت خانەنشیان دابەشدەکرێت، لە دەوام بەردەوام بن .
بانکەکانیش بریتین (داسنیا، مهتین، سهرهلدان، گاره، ئامهد، مهكتهب شێلی) دەوامیان لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆوە تاوەکوو پێنج ئێوارە کراوە دەبێت، بۆ ئەوەی تەواوی خانەنشینان ئەمڕۆ مووچەکانیان وەربگرن، چونکە سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.