ئەم ساڵ زیاتر لە ملیۆنێک گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سۆرانیان کردووە

K24 – سۆران:
له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماده‌كاری له‌بواری ئیداری و فریاگوزاری و پێشوازیكردن له‌گه‌شتیارانی جه‌ژن كراوه، گه‌شتوگوزاری سۆرانیش پێشبینی هاتنی 150 هه‌زار گه‌شتیار له چوار ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بۆ ناوچه‌گه‌شتیارییەکانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كات.
هاوار پیرۆ، خاوه‌نی هاوینه‌واری گه‌لی عه‌لی به‌گ، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ساڵانە کاری نوێ ئەنجام دەدەین، بۆ ئەم ساڵ شارێکی یاریمان بۆ منداڵان ئامادە کردووە و تایبەت بەو منداڵانەی لەگەڵ گەشتیاران دێنە ئێرە بۆ ئەوەی ئەوانیش لە دنیایی خۆیان چێژ وەربگرن.
ئاماری گه‌شتوگوزاری سۆران ده‌ریده‌خات له ده‌ستپێكی ساڵ تا ئێستا سه‌رووی یه‌ك ملیۆن و نیو گه‌شتیار و سه‌ردانیكار هاتوونه‌ته ناوچه‌كه، بۆ چوار ڕۆژی جه‌ژنیش پێشبینی هاتنی سه‌رووی په‌نجا هه‌زار گه‌شتیار ده‌كات.
لای خۆیەوە فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران، بە کوردستان24ـی گوت: "لە ژێر ڕۆشنایی و دیدگەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی ئێستامان کارکردنە لەسەر پرسی زیاتر هێشتنەوەی گەشتیار".
ئاماژەی بەوە دا، هەندێک داخوازی گەشتیاریی هەیە وەک مۆڵی گەورە و پارکی گشتی لە خواستەکانن، خۆشبەختانە ئەم ساڵ لەگەڵ هاتنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پارکی گشتی و ناوشار داندرا، ئەمانەش کاریگەریان دەبێت لە زیاتر هاتن و مانەوەی گەشتیار لە سۆران.
دەڤەری سۆران بووەتە پایتەختی گەشتیاری هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی ئیداریی سنووره‌كه بەوەنەوەستاون و ئامانجیانە بە جێبەجێکردنی ماستەرپلانێكی تایبه‌ت لەداهاتوودا کێبڕکێی گەشتیاری وڵاتانی پێشکەوتوو بکەن.
له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماده‌كاری له‌بواری ئیداری و فریاگوزاری و پێشوازیكردن له‌گه‌شتیارانی جه‌ژن كراوه، گه‌شتوگوزاری سۆرانیش پێشبینی هاتنی 150 هه‌زار گه‌شتیار له‌چوار ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بۆ ناوچه‌گه‌شتیارانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كات.