عه‌قیل ڕوده‌ینی: هیچ هۆكارێكی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به دوور ده‌زانرێت؛ ده‌شڵێت، لایه‌نه شیعه‌كان له ئێسته‌دا پێشنیازێكی له‌م شێوه‌یان نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی بكه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه 15ـی حوزه‌یرانی 2024، عه‌قیل ڕوده‌ینی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به دوور ده‌زانرێت، به‌تایبه‌ت هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته واته وه‌ستاندنی كاری ئێسته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی.
عه‌قیل ڕوده‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكوومه‌تی ئێسته به سه‌رۆكایه‌تی سوودانی، هه‌وڵی جیددی هه‌یه بۆ باشكردنی بارودۆخی عێراق، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ڕێگه له پێشكه‌وتنی ئه‌م حكوومه‌ته ده‌گرێت.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر باسی له‌وه‌ش كرد، ویستێكی دیكه‌یش هه‌یه بۆ مانه‌وه و درێژه‌دان به حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی تا ئه‌و كاته‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێت.
ناوبراو گوتیشی، هیچ هۆكارێكی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، ته‌نانه‌ت لایه‌نه شیعه‌كان له ئێسته‌دا بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یان نییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشنیاز پێشكه‌شی بكه‌ن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2024، نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی دوو خولی ڕابردووی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، هه‌روه‌ك له كارنامه‌ی حكوومه‌تدا پڕۆژه‌یاسای لێبووردنی گشتی، یاسای دادگه‌ی فیدراڵی هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه پێویستمان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، به‌ڵام ئه‌و كات ده‌بێت په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئێمه پێمان وایه په‌رله‌مان تاكوو هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت، بۆیه پشتیوانیی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌م.
مالیكی گوتیشی، سه‌باره‌ت به فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، له نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ڕای جیاواز هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردنه‌كه له كۆتایی ساڵی 2024 به‌ڕێوه بچێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2024، هاوپه‌یمانیی نه‌سر، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، هیچ ڕێككه‌وتنێكی نیشتمانیی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
هاوپه‌یمانیی نه‌سر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌بێت خزمه‌تكردن و پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییان و به‌هێزكردنی سیسته‌می سیاسی و چالاككردنی له‌پێشینه‌ی هێز و لایه‌نه‌كان بێت له بری داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.