رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: خه‌ونی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ریكه دێته‌دی

K24 - هه‌ولێر:
له‌دوای ناردنی هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ ناو خاكی سووریا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان، پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی له رۆژئاوای كوردستان، بووه‌ته جێگه‌ی گرنگیپێدانی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان.
رۆژنامه‌كان له باره‌ی پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی، بوونه‌ته دوو به‌ره و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: "پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردی پارچه‌پارچه‌كراو خه‌ریكه دێته دی"، هه‌ندێكی دیكه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایه‌ن و نووسیویانه: "كۆرپه‌ی ده‌وڵه‌تی كورد له چه‌ند رۆژی داهاتوو به نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له بار ده‌بردرێت".
پرۆژه‌كه خه‌ریكه جێبه‌جێ ده‌بێت
حافز به‌رغوسی، نووسه‌ری دیاری عه‌ره‌بی، له رۆژنامه‌ی "الخلیج"ی ئیماراتی نووسیویه‌تی: "پێده‌چێت كێشه‌ی كورد له توركیا و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و سووریای یهكسختبێت، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی كورد بوه‌ستنه‌وه، تا ئێستاش پێشڤه‌چوونه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كوردن له حه‌سه‌كه، كه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پاڵپشتییه‌كی بێ‌سنوور ده‌كرێن، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا".
به‌رغوسی، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌جێندای ئه‌مه‌ریكا سنووری ده‌وڵه‌تی كوردی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ده‌كێشێت، له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا به‌ره‌و باكووری عێراق (باشووری كوردستان) درێژببێته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یه‌كبگرنه‌وه، واتا ده‌وڵه‌تێكی كوردی به‌هێز، كه توركیا لێی بترسێت، كه له‌چاو پارچه‌كانی دیكه، زۆرترین كوردی لێیه. دوای لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، كه لووتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پوتین و ئه‌ردۆغان لێكهوتهوه و تارانیش په‌یامێكی توركیای گه‌یانده دیمه‌شق، بۆ زانینی هه‌ڵوێستی فه‌رمی رژێمی سووریا سه‌باره‌ت كورد، به‌ر له گه‌یشتنه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی ئێران بۆ توركیا، ئه‌نقه‌ره هه‌واڵی بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكاران له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه، وه‌رگرت، له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی سووریا".
راجح خوری له وتارێكدا به‌ناونیشانی "تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كاره‌ساتی سه‌ده"، كه له رۆژنامه‌ی "النهار"ی لوبنانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێیوایه فیدرالی بۆ سووریا، تاكه چاره‌سه‌ر قه‌بووڵكراوه و نووسه‌ر دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، پێشتر ڤلادیمێر پوتین له مانگی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ، وه‌ك تاكه چاره‌سه‌ری گونجاو، داوای فیدرالی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌باس تهرابیلی، له رۆژنامه‌ی "المصری الیوم"، ده‌ڵێت: "پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی گه‌لی كوردی دابه‌شكراو بۆ سه‌ر پێنج ده‌وڵه‌ت، خه‌ریكه دێته دی، ئه‌ویش به بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له باكووری عێراق (باشووری كوردستان) و پرۆژه‌كه به هه‌مان شێوه له سووریا و توركیا به‌رده‌وامه. بیرۆكه‌ی لێدان له كورد به‌شێك ده‌بێت له پرۆژه سه‌ربازی و ناردنی هێز بۆ سووریا له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌نقه‌ره ره‌نگه به‌شێك له ناوچه هاوسنوورییهكانیش بخاته سه‌ر زه‌وی (هاتای لیوای ئهسكهندهرۆنهی پێشوو) ئه‌وه‌ش بۆ به‌رگرتن له پێشڕه‌وی كورد به‌ره‌و باكووری سووریا و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا، یاخود رۆژئاوای سووریا".
وههم و گرهوهكان
رۆژنامه‌ی "الدستور"ی ئه‌رده‌نیش، وتارێكی عه‌ریب رهنتاوی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه نووسه‌ر تێیدا ده‌ڵێت: "واشنتۆن گره‌و و پێشبینییه‌كانی كوردی سووریای برده تاقی ئاسمان و دواتر به زه‌ویدا كێشا، نه‌ده‌بوایه كورد له سووریا، خه‌یاڵه‌كانی هێنده ههڵكشێنێت و گره‌و بكات، ئه‌گه‌ر هیچ قسه‌یه‌كیان به‌رگوێ نه‌كه‌وتووه و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته مه‌زنه‌كه‌وه به‌ڵێنییان پێنه‌دراوه".
رهنتاوی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌تا ئێستاش كورد له سووریا، هه‌ندێك كارتی گرنگ و به‌هێزی به‌ده‌سته‌وه ماوه، واشنتۆن هێشتا ده‌ستی له گرنگترین هاوپه‌یمانی خۆی له سووریا به‌رنه‌داوه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی یه‌كبگرێته‌وه، كه ره‌نگه نامه‌ركه‌زی، یاخود فیدرالی، یان هه‌رێمێك و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بگاته مافی چاره‌ی خۆنووسین بێت. ئه‌مانه هاوكێشه‌ی نوێن و ئێستا دانووستانییان له باره‌وه ده‌كرێت، ئاسۆی نوێی كیانێكی كوردی له سووریا، ته‌نها كێشه بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا دروست ناكات، به‌ڵكو كێشه بۆ یه‌كپارچه‌یی توركیاش دێنێته ئاراوه".
مازن حه‌ماد، له رۆژنامه‌ی "الوطن"ی قه‌ته‌ڕی نووسیویه‌تی: "كۆرپه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی، كه هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستی به جووڵه كردووه، ئێستا وه‌ستاوه و پێده‌چێت له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا، له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له‌بار ببردرێت".
حه‌ماد هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "پێده‌چێت وڵاتانی زلهێزی وه‌كو واشنتۆن، مۆسكۆ، ئه‌نقه‌ره، تاران و ده‌یمه‌شق، له‌وه گه‌یشتبن كه پێویسته سنوورێك بۆ پێشڕهویییهكانی كورد دابندرێت، به‌ڵام توركه‌كان كاراتر له‌وانی دیكه ده‌ركه‌وتن و رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له ده‌ركردنی داعش و باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان گێڕا له شاری جه‌رابلوسی هاوسنووری توركیا".
حوسین سه‌قه‌ر، له رۆژنامه‌ی "الثورة"ی سووری، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكا راده‌كێشێت و نووسیویه‌تی: "واشنتۆن وه‌به‌رهێنانێكی خراپ له ململانێی كورد – توركیا ده‌كات و به ده‌ستی به‌دیارییه‌وه له ناوچه‌كه‌یه و دهیانبهخشێتهوه، ئه‌مه‌ریكا تاكه شت كه له‌ناوچه‌كه ده‌یه‌وێت، ئه‌وه‌یه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ململانێكان به كراوه‌یی بمێنێته‌وه".
سه‌رچاوه: BBC