په‌یمانگه‌ی واشنتن: سەدر ده‌یه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا مانۆرێكی سیاسی گه‌وره ئه‌نجام بدات

په‌یمانگه‌ی واشنتن راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئاینده‌ی سیاسی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی به ناونیشانێكی نوێ بڵاوكردووه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا شرۆڤه‌یه‌كی ورد بۆ به‌كارهێنانی هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی "وه‌ته‌نی" و "شیعه" له ناونیشانی "ره‌وتی نیشتمانی شیعه"ـدا كردووه، مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی پشت به‌كارهێنانی ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌ی شیكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه جه‌ختیش له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانی ره‌وته‌كه‌ی سه‌در بۆ سوودوه‌رگرتن له بچووكبوونه‌وه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه، پێده‌چێت ئه‌و مانۆڕه سیاسییه‌ی سه‌در ده‌ستی پێكردووه، سه‌قامگیری سیاسی ناوماڵی شیعه ئاڵۆز بكات.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وتی نیشتمانی شیعەی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی به ناونیشانێكی نوێ هه‌ڵگری بارێكی ئاڵۆزه و ده‌خرێته سه‌ر یاری سیاسی له عێراق و سه‌قامگیری سیاسیی ناوماڵی شیعه ده‌شێوێنێت، ئه‌مه گوزارشتی راپۆرتێكی په‌یمانگه‌ی واشنتنه بۆ ئاینده‌ی سیاسی له عێراق، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه هه‌وڵه‌كانی سه‌در له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌پێكردنی له‌لایه‌ن كورد و سوننه و گرژییه به‌رده‌وامه‌كانی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، كۆتوبه‌ند ده‌كرێن.
راپۆرته ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، ناونیشانی نوێی ره‌وته‌كه‌ی سه‌در له‌زۆر رووه‌وه گرنگه، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی وشه‌ی "وه‌ته‌نی"، چونكه وا نیشان ده‌دات، سه‌در كه‌سێكی نیشتمانییه و سنووری مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ی بڕیوه و ئاماده‌ی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه غه‌یره عه‌ره‌به‌كانیش، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، وشه‌ی "وه‌ته‌نی" واقعی نییه، ته‌نیا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت كه سه‌در بتوانێت خۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان بسه‌لمێنێت.
هه‌رچی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "شیعی"ـیه له ناونیشانه‌كه‌دا، راپۆرته‌كه زیاتر له تێبینییه‌كی له‌سه‌ر هه‌یه، یه‌كه‌میان: بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌در ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كارده‌هێنێت و هیچ ناونیشانێكی دیكه‌ی پێشووتر جه‌ختی له مه‌زهه‌بی شیعه‌كان نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی هاوه‌ڵناوی شیعی له نازناوی نوێ‌دا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه گۆڕه‌پانی سیاسی شیعی به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ چالاكی سیاسیی سه‌درییه‌كانه و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌و نه‌یارانه‌ی ده‌بێت، كه هه‌واداری ئێرانن.
راپۆرته‌كه پێیوایه، به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌كانی "وه‌ته‌نی و شیعه" دوو واتای دژیه‌كن، به‌ڵام وادیاره ئه‌مه واقعی خۆسه‌پێنی سیاسیه له عێراق، كه رێگه‌ی ده‌سه‌ڵات به مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ناداێت.
راپۆرته‌كه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له ناونیشانی نوێی سه‌درییه‌كان ده‌گرێت، كه تێیدا هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌دی ناكرێت، به‌ڵام پێده‌چێت سه‌در بیه‌وێت ئه‌و یارییه ده‌ستپێ بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ناتوانێت ئه‌و رۆڵه ببینێت، چونكه گوتاره‌كانی پێشووی سه‌در و هه‌ڵوێسته‌كانی، رێگه‌ی پێناده‌ن سنووری ئێستای ببه‌زێنێت و بپڕژێته سه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی یاده‌وه‌رییه‌كانی سوپای مه‌هدی لای سوننه‌كان و به‌شداریكردنی له ململانێ تایفییه‌كانی دوای ساڵی 2003.
راپۆرته‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له نێوان ناوی "ره‌وتی وه‌ته‌نی شیعه" و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانیشدا نیشانداوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێشتر سه‌در به زۆرترین ژماره‌ی كورسیش نه‌یتوانی له پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆیه وه‌ك نووسیویه‌تی: ئه‌و ده‌یه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا مانۆرێكی سیاسی گه‌وره ئه‌نجام بدات و سوود له بچووكبوونه‌وه‌ی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ببینێت، كه ئه‌و بچووكبوونه‌وه‌یه‌ش له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش پێده‌چێت شه‌نه‌بایه‌ك بۆ ململانێیه‌كی نوێ بۆ خه‌رمانه‌ی كێشه‌كانی ناوماڵی شیعه زیاد بكات.