ئەمڕۆ گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی گشتیی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی فەرەنسا 2024
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی فەرەنسا 2024

هەڵبژاردنی گشتیی فەرەنسا بەدوو گەڕ بەڕێوە دەچێت و بڕیارە ئەمڕۆ، یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، گەڕی یەکەمی پرۆسەکە بەڕێوە بچێت. گەڕی دووەمیش بڕیارە حەوت ڕۆژ دواتر لە 7ی تەممووزی 2024 بکرێت.

بەگوێرەی تۆمارەکانی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا 49 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی 577 پەرلەمانتار.

فەرەنسییەکان لە بارەی هەردوو گەڕەکەی دەنگدان، پەندێکیان هەیە و دەڵێن "دەنگدانی گەڕی یەکەم دڵەکان بڕیار دەدەن، بەڵام گەڕی دووەم دەنگدانی عەقلانییە"، بەو مانایە دێت کە لە دەنگدانی یەکەم ڕەنگە دەنگدەران لەسەر بنەمای سۆزدارییەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام گەڕی دووەم دەنگدەر لۆجیکانە بڕیار دەدات ئەمەش بە واتای ئەوەی مەرج نییە ئەوەی گەڕی یەکەمی دەرباز کرد، لە گەڕی دووەم کورسیی پەرلەمان وەدەست بهێنێت. بەڵکو، دەنگدانی گەڕی دووەم زیاتر تەکتیکییە، ڕەنگە ئەمەش پارتە سیاسییە و کاندیدەکان ڕووبەڕووی دۆخێکی پێشبینی نەکراو بکاتەوە.

بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنە گشتییەکانی فەرەنسا، هەر کاندیدێک 12.5% ی دەنگەکان بەرەو سەروو بێنێت ئەوە بەربەستی یاسایی تێدەپەڕێنێت و دەچێتە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان.

بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە 577 بازنەی هەڵبژاردن دابەش کراون کە بە دیاریکراوی 539 بازنە لە فەرەنسا و 27بازنەش لە دەرەوەی وڵاتەکە لە دەرەوە و 11 بۆ نوێنەرایەتیکردنی هاوڵاتیانی فەرەنسا لە دەرەوە لەگەڵ 27 ناوەندی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی فەرەنسییە بۆ خولێکی پێنج ساڵە.

لە بانگەشەکاندا چارەکردنی پرسی ئابووری و ڕێکخستنەوەی باری ئابووریی و مووچەی مووچەخۆرانی کەرتی گشتیی بووەتە بەشێک سەرەکی بانگەشە و کۆکردنەوەی زۆرینەی دەنگەکان لە نێو ئەو 12 کاندیدادەی کێبڕکێیانە لەسەر مسۆگەرکردنی پێنج ساڵی داهاتووی ئیدارەدانی فەرنسان، ئیمانوێل ماکرۆن بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە شوێن و پێگەی خۆی بمێنێتەوە.

Fly Erbil Advertisment