کتێبی "بۆ تۆ" بڵاو دەبێتەوە

کتێبی "بۆتۆ" لەلایەن باهۆز مستەفا، نووسەر و وەرگێر، وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی تەمموزی 20224، باهۆز مستەفا، نووسەر و وەرگێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کتێبی "بۆ تۆ" کتێبێکی خۆشەویستییە لە ڕوانگەی فەیلەسوفانەوە، هەروەها بە سێ زمان، زمانی کوردی، زمانی ئەڵمانی، زمانی ئینگلیزی وەرگێردراوە.
دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە وەرگێر دەڵێت، "ئەم کتێبە 140 لاپەڕەیە و لە 140 وتەی بەنرخ و بەناوبانگی جیهانی پێکهاتووە، زانیارییەکی زۆری تێدایە لەسەر چەمک و مانای خۆشەویستی، هەروەها بۆ ئەو کەسانەی حەز بە زمانی ئینگلیز و ئەڵمانی دەکەن سوودی هەیە، یەکێکە لەو کتێبە دەگمەنانەی کە بە سێ زمان پێشکەشی خوێنەران دەکرێت.
باهۆز مستەفا دەشڵێت: "هیوادارم ئەم کتێبە سوودێکی باشی بۆ خوێنەران هەبێت".