کتێبی شیعری "ژیان بێدەنگ بە، مردن قسە دەکات" بڵاو کرایەوە

چاپکراوی نوێ
چاپکراوی نوێ

لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەڵەبجە، کۆڕی بڵاوکردنەوە و ئیمزاکردنی کتێبی شیعری "ژیان بێدەنگ بە، مردن قسە دەکات" ی ئەمیر ئەمین، بە ئامادەبوونی شاعیران و نووسەران بڵاو کرایەوە.

سێشەممە، 9ـی تەمموزی 2024، شاعیر، ئەمیر ئەمین،  دەربارەی بڵاوکردنەوەی کتێبە شیعرییەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کتێبی شیعری "ژیان بێدەنگ بە، مردن قسە دەکات" کتێبێکی شیعرییە و پێک هاتووە لە 28 ناونیشانی شیعری، کە بەشێکیان بەشداریی فێستیڤاڵە گەورەکانی کوردستانیان کردووە و چەندان جار خەڵاتەکانی یەکەم و دووەمیان بردووەتەوە، میرکەمال، دیزاینی کتێبەکەی کردووە و هەروەها لە پلانمدایە لەئایندەش دا، هەمان کتێب وەربگێڕمە سەر زمانی فارسی و بڵاوی بکەمەوە.

نووسەر و شاعیر ئەمیر ئەمین، تەمەنی 37 ساڵە و لە سەیدسادق لەدایک بووە. خاوەنی دوو کتێبی شیعرییە بەناوەکانی "من و تۆ بۆ لەدایک بووین" و " ژیان بێدەنگ بە، مردن قسە دەکات".

Fly Erbil Advertisment