عه‌لی جه‌بار: سپیكردنه‌وه‌ی پاره له عێراق 75 له سه‌دی پاره سپیكراوهكانی ناوچه‌كه پێك ده‌هێنێت

شاره‌زایه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دروستبوونی ژینگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له عێراق هۆكاره‌كه‌ی بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ ده‌شڵێت، یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كان له عێراق چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دراوی بیانییه.
ڕۆژی شه‌ممه13ـی ته‌ممووزی 2024، عه‌لی جه‌بار، شاره‌زای به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان به كوردستان24ـی گوت، ئه‌و پارانه‌ی له عێراق سپی ده‌كرێنه‌وه ڕێژه‌ی 75%ـی پاره سپیكراوهكانی ناوچه‌كه پێك ده‌هێنن.
عه‌لی جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كان له عێراق چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دراوی بیانییه به‌تایبه‌ته دۆلاره بۆ وڵاتان. واته ئه‌م پاره‌یه له گه‌نجینه و سامانی عێراقییه‌وه به گه‌نده‌ڵی ده‌چێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه ئابوورییه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خانووبه‌ره، كڕینی خانووبه‌ره بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه پاره‌كان سپی بكرێنه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌م بواره‌دا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كراوه.
عه‌لی جه‌بار باسی له‌وه‌ش كرد، ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت هۆكاری سه‌ره‌كییه له دروستبوونی ژینگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له عێراق.