ئەیاس سایب "گیان و گیان"ی بڵاو کردەوە

K24 – هەولێر:
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەیاس سایب، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی" گیان و گیان" لەچەناڵی یوتیوب بڵاو کردەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەیاس سایب، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە تازەیەم لە تێکست و ئاوازی ئارش عوسمانە و ئالان حوسێن کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپی بەرهەمەکەم کردووە.
ئەو هونەرمەندە گوتیشی: ئەوە نوێترین بەرهەمی منە کە ماوەیەکە لەگەڵ ئارش عوسمان خەریکی تۆمارکردنی ئەو بەرهەمە نوێیەم و هیوادارم بەدڵی هەموو گوێگرە ئازیزەکانم بێت.
ئەیاس سایب هونەرمەندی گۆرانیبێژ، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و خاوەنی چەند بەرهەمێکە، نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "گیان و گیان" بڵاو کردووەتەوە.