هۆکاری کێشە تەکنیکییەکەی مایکرۆسۆفت ئاشکرا بوو

کۆمپانیای ئاسایشی ئەلیکترۆنی (کراودسترایک) هۆکاری دروستبوونی کێشە تەکنیکییە جیهانییەکە ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند، دابڕانێکی کاتی لە سیستمی مایکرۆسۆفت ڕوویداوە لەو کاتەی هەوڵی نوێکردنەوەی سیستمەکەیان داوە.
کراودسترایک بڵاویکردووەتەوە بەردەوامن لە چارەکردنی ئەو کێشەیەی له پڕۆگرامی مایکرۆسۆفت 365 ڕوویداوه کە بەهۆی نوێکردنەوەی سیستمی وێندۆزی ڕوویداوە، ئەمەش بووەتە هۆکاری لە کارکەوتنی سیستمی ویندۆز، هیچ کاریگەرییەکی بۆ سەر هەردوو سیستمی ماک و لینۆکس نەبووە.
هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، نازانن دەتوانن لە ژێر باری خەرجی دارایی ئەو زیانە جیهانییە دەربچن کە بەهۆی چالاکییەکی کۆمپانیاکەیان (CrowdStrike) بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و وڵاتان کەوتووە یان نە.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکییەی لە ویندۆزی مایکرۆسفت دروستبووە، کۆمپانیاکە نزیکەی 60 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە. هەروەها مەزندە دەکرێت زیانی ملیاران دۆلار بەر کۆمپانیاکانی گەشتیاری و کەرتە بانکییەکان کەوت بێت بەهۆی پەککەوتنی خزمەتگوزارییەکانەوە.
ئەو شوێنانەی بەهۆی سیستمی ویندۆزەوە کێشەی ئەلیکترۆنیان بۆ درووستبووە:
- فڕۆکەخانە
- بانک
- نەخۆشخانە
- هێڵەکانی گواستنەوە
سەرەکیترین ئەو کۆمپانیانەی زیانمەند بوون:
-کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئەمەریکا
- کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی تورکیا
- سیستمی بانکی ئیسرائیل
- فڕۆکەخانەکانی ئیسپانیا
- چوار هێڵی شەمەندەفەری بەریتانیا
- هێڵەکانی ئاسمانی بەریتانیا
- کەرتی بانکی بەریتانیا
- فڕۆکەخانەی سکێپهۆڵی هۆڵەندا
- کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی رایەنئێر ئێرلەند
- کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێر فرانسی فەرەنسا
- فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا
- نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا
سێ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی هیندستان
- ئیندیگۆ
- ئەکاسا ئێیر
- سپایس جێت
- کەناڵی سکای نیوزی ئینگلیزی