پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەلی ڕاکان

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە شێخ عومەر عەلی ڕاکان دەکات، بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەلی ڕاکان. هاوکات دەڵێت: "خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم."

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند:" بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان شێخ عومەر عەلی ڕاکان، بەڕێزان شێخەکانی ڕاکان بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ (عەلی ڕاکان عەبدولعەزیز ئەلجەربا)ـم پێ گەیشت".

سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاند: "سەرەخۆشیی لە ئێوە و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ عەلی ڕاکان و هەموو دۆست و ئاشنایانی و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم."

هاوکات گوتیشی: "لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز شێخ عومەر عەلی ڕاکان بەڕێزان شێخەکانی ڕاکان بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ (عەلی ڕاکان عەبدولعەزیز ئەلجەربا)ـم پێ گەیشت.

سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ عەلی ڕاکان و هەموو دۆست و ئاشنایانی و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

20ی تەممووزی 2024

Fly Erbil Advertisment