یونس محه‌ممه‌د: زاخۆ له هه‌موو سێكته‌ره گشتی و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێش كه‌وتووه

سه‌رۆكی شاره‌وانی زاخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی به‌ئیداره‌بوونی زاخۆ، توانیویانه 132 كیلۆمه‌تر له ناوخۆی زاخۆدا قیرتاو بكه‌ن، هه‌روه‌ها توانراوه به درێژایی 56 كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆ دروست بكه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی، 26ـی ته‌ممووزی 2024، یونس محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی زاخۆ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی زاخۆ كرایه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، گرنگی به هه‌موو سێكته‌ره گشتی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئیداره‌كه درا و له‌و ماوه‌یه‌دا پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به خۆوه بینیوه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له بواری پێشخستنی ڕێگه‌وباندا، بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك تیمێكیان هه‌موو ڕێكارێكی پێشوه‌خته ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كه‌موكووڕی له ڕووی ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێته‌وه دروست ببێت.
یونس محه‌ممه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی به‌ئیداره‌بوونی زاخۆ، توانیویانه 132 كیلۆمه‌تر له ناوخۆی زاخۆدا قیرتاو بكه‌ن، هه‌روه‌ها توانراوه به درێژایی 56 كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆ دروست بكه‌ن، هاوكات له‌گه‌ڵ دروستكردنی چه‌ندان باخچه به ڕووبه‌ری 92 هه‌زار و 500 مه‌تر دووجا.
ناوبراو گوتیشی، زاخۆ له ماوه‌ی كابینه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كرایه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه، هاوكات ڕێژه‌ی سهوزاییش به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه‌كه‌ی هه‌بووه.
پێنجشەممە، 25-07-2024، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە چاودێریی گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ لە ڕێوڕەسمێکدا، بە گوژمەی نۆ ملیار و 979 ملیۆن دینار بەردی بناغەی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاریی دانرا.
پرۆژەکان بریتن لە:
- نووژەنکردن و ڕێکخستنی ڕێگە سەرەکییەکانی گەڕەکی "جەگەرخوین" لە سێمالکا بە درێژایی 2600 مەتر.
- ڕێکخستنی شووستەی ڕێگەکانی ناوەندی شاری زاخۆ.
- گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ قشڵەی زاخۆ.
ڕۆژی 20ـی ئەیلوولی 2021، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شاری زاخۆ بەڕێوە چوو.
لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، حەوت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نوێ دامەزراون و 17 بنکە و نووسینگە و بەش کراون بە بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 16 بەڕێوەبەرایەتی کراونەتەوە کە پێشتر نەبوون.
لە 81٪ـی شەقام و کۆڵانەکانی زاخۆ قیر کراون و گرنگترین ئەو پرۆژە ستراتیجییانەی زاخۆ کە لە ئاییندەدا جێبەجێ دەکرێن؛ بریتین لە دروستکردنی شەقامی (60 مەتری، ناوچەی پیشەسازی و بەنداوی ئانکۆ)، کە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە دەبێت.
پێشتر گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، زاخۆ به‌ر له‌وه‌ی بكرێته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، ته‌نیا 35%ـی ڕێگه‌وبانه‌كانی قیر کرابوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده كرد و خستیانه به‌ر ده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، به خۆشحاڵییه‌وه په‌سەندی كرد و ئێستا 81%ـی ڕێگه‌وبانه‌كان قیر كراون و به‌رده‌وامیش ده‌بن.
گوهدار شێخۆ جه‌ختیشی كرده‌وه له سه‌ره‌تادا پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان جێبه‌جێ كرد و كاری جددیان كرد بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی ئاو، ڕێگه‌وبان، پاككردنه‌وه و هه‌ر كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان.
بەپێی زانیارییەکانی وەبەرهێنانی زاخۆ، لە ئیدارەکە مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدرێتە 48 پرۆژە، لە چوار ساڵی ڕابردووش‌دا 15 پرۆژەی وەبەرهێنان بە گوژمەی زیاتر لە 55 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراون، یەکێک لەو کەرتانەش کە بە ڕێژەی 27% پرۆژەی تێدا جێبەجێ کراوە کەرتی گەشتیارییە، ئەمەش بووەتە هۆی هاتنی ڕێژەیەکی بەرچاوی گەشتیار و ساڵانە نزیکەی 400 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەکە دەکەن.
هەروەها ڕۆژی 22ـی تەمموزی 2024، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمێکدا، بە گوژمەی 25 ملیۆن دۆلار، بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاریی بە ناوی "VIA PORT ZAKHO" دانرا.
لەلایەن خۆیەوە، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای کرد، یەکێک لەو پرۆژانەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێت، "پرۆژەی دەروازەی زاخۆیە" کە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 10 هەزار و 800 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و سەدان هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی دەڤەرەکە دەڕەخسێنێت.
زاخۆ، ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای دهۆك، له ساڵی 1864ـه‌وه بووه‌ته قه‌زا، ڕووبه‌ره‌كه‌ی هەزار و 209 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سه، جگه له‌و ژماره‌یه، 90 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری لێ ده‌ژیت.
قه‌زای زاخۆ له شاره‌دێیه‌كانی (باتیفا، ده‌ركار و ڕزگاری) پێكهاتووه، له سنووری قه‌زاكه 187 گوند هه‌یه، 92 گوند ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه و 95 گوندش به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه نه‌توانراوه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
ناحیه‌ی رزگاری، 49 گوند و پێنج كۆمه‌ڵگه له‌خۆده‌گرێت، ناحیه‌ی ده‌ركایش 63 گوند و سێ كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه، ناحیه‌ی باتیفا 75 گوند و سێ كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه.
ناحیه‌ی باتیفا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆكه‌وه پێشنیاز كراوه تا ببێته قه‌زا، پێشنیازهكهش په‌سه‌ند كراوه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی بێگۆڤا و گوندی ئاڤه‌گه‌نیێ ببنه شاره‌دێی سه‌ر به باتیفا. هەروەها پێشنیازی گۆڕینی ناحیه‌ی باتێل بۆ قه‌زاش هەیە، كه سه‌ر به قه‌زای سێمێله، به‌ڵام ئیداره‌كه‌ی بۆ ئیدارەی زاخۆ بگوازرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێنه‌كراوه.
له ڕووی ئابوورییه‌وه زاخۆ پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و ده‌روازه‌ی سنووری "ئیبراهیم خه‌لیل" له سنووری ئیدارەی زاخۆیه، هه‌رێمی كوردستان به توركیا ده‌به‌ستێته‌وه و ڕێگه‌یه‌كی بازرگانی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش.
زاخۆ چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووی گرنگی هه‌یه، كه به پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی دهۆك، (159) شوێنه‌واری مێژوویی له‌و قه‌زایه ده‌ستنیشانكراوه، له گرنگترینیان (پردی ده‌لال، كه‌لی زاخۆ، كه‌لی قوبادپاشا، شوێنه‌واری كێسته).
زاخۆ له باكووری پارێزگای دهۆكه، له ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ قه‌زای ئامێدی، ناوه‌ندی دهۆك و قه‌زای سێمێل له باشوور و باشووری ڕۆژئاوا، زاخۆ هاوسنووره له‌گه‌ڵ باكووری كوردستان.