بارزان مەحموودیان "بەخێرهاتی" بڵاو کردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بارزان مەحمودیان، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی"بەخێرهاتی" لەکەناڵی یوتیوب بڵاو کردەوە.
پێنجشەممە، 1ـی ئابی 2024، هونەرمەندی گۆرانیبێژ بارزان مەحمودیان، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئەم بەرهەمە نوێیەم لە میوزیکی ڕەزا پەناهییە و لە میکس و ماسترینگی مەهدی کاکەییە و نیگارین، کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکەم کردووە".
ئەو هونەرمەندە گوتی: ئەوە نوێترین بەرهەمی منە، کە ماوەیەکە سەرقاڵی تۆمارکردنیم، لەم کاتەدا پێم باش بوو بڵاوی بکەمەوە و هیوادارم ئەو گۆرانییە تازەیەم بەدڵی هەموو هەوادارەکانم بێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ بارزان مەحمودیان، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکی زۆر دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.