چاکسازیی لە خزمەتگوزاریەکانی سەنتەرە پسپۆرییەکان دەکرێت

کۆبوونەوەی وەزیری تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەرە پسپۆڕیەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی وەزیری تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەرە پسپۆڕیەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان

بۆ خستنە ڕووی ڕێکارەکانی چاکسازیکردن لە بواری خزمەتکردنی هاووڵاتیان لەبواری تەندروستی و هێنانی دەرماندا، وەزیری تەندروستی لەگەڵ سەنتەرە پسپۆڕیەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دووپات لە بەرزکردنەوەی کوالێتی کۆنتڕۆڵ و ڕێگەگرتن لە کاری نایاسایی دەکاتەوە.

سێشەممە 6ـی ئابی 2024، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە، بەئامادەبوونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەرانی گشتی و نوێنەری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری و پشکنین و بەدواداچوون، کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەرە پسپۆڕیەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

وەک وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ کردووە، کۆبوونەوەکە بەمەبەستی خستنە ڕووی ڕێکارەکانی چاکسازیکردن لە بواری خزمەتکردنی هاووڵاتیان و دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتی و هێنان و بردن بەڕێگای فەرمی، لەگەڵ چەسپاندنی سیستەمی نوێی کارکردن و نرخ و کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە کاری نایاسایی و نافەرمی ڕێکخرا.

Fly Erbil Advertisment