سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان: هەمووان دانبەخۆدا بگرن فیتنە و ئاشووب لە بەرژەوەندی کەسدا نییە

دکتۆر حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان
دکتۆر حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان، ڕایگەیاند: ئەو کەسەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لێدوانێکدا سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (دخ) کرد، سوپاس بۆ خوا کەیسەکە ڕێچکەی یاسایی خۆی گرتووەتەبەر، ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و داواکاری گشتیی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

دکتۆر حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان، لە پەیامێکدا ئاشکرای کرد: ئەو کێشەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو کەسەی لە خۆڕا هەڵیگیرساند و هەستی تەواوی موسوڵمانانی نیگەران کرد، سوپاس بۆ خوا ڕێچکەی یاسایی خۆی گرتووەتەبەر و رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و داواکاری گشتی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

ناوبراو دەڵێت: بە سوپاسەوە وەزارەتی ئەوقاف بەهەماهەنگی یەکێتیی زانایان لەسەر هێڵن و ئەرکی ئایینی و نیشتیمانپەروەری خۆیان بەجێ دەهێنن شانبەشانی گشت خەمخۆران و دڵسۆزان.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان، داواکارە لە پێناو جێبەجێکردنی دادپەروەری و سەقامگیری ئاسایشی خەڵکی کوردستان و هەڵنەگیرسانی فیتنە و ئاشووب، کە لەبەرژەوەندی کەسدا نییە، هەمووان دانبەخۆدا بگرن و  چاوەڕێی دادگا بن کە هەستێت بە رێورەسمی یاسایی و ئاسایی خۆی و  بڕیاری دروست.

Fly Erbil Advertisment