سیپان شێروانی: پارتی به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی سازش له‌سه‌ر كه‌ركووك ناكات

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك به ناوی ڕێككه‌وتن كراوه، له بنه‌ڕه‌تدا هیچ بنه‌مایه‌كی ڕێككه‌وتنی تێدا نییه و ناچێته چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتن بۆ دانانی پارێزگار و دابه‌شكردنی پۆسته كارگێڕییه‌كانی شاره‌كه.
شه‌ممه، 17ـی ئابی 2024، سیپان شێروانی، په‌رله‌مانتاری عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، پارتی و سه‌رۆك بارزانی به درێژایی مێژوو سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركووك نه‌كردووه و نایشیكه‌ن، ته‌نانه‌ت شۆڕشی ئهیلوول و دواجاریش له 2017ـدا كاتێك ڕیفراندۆم كرا، هه‌ردووكیان كرانه قوربانی كه‌ركووك.
سیپان شێروانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی نه‌ك به قسه، به‌ڵكوو به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر كه‌ركووك و كوردستانیبوونهكهی ناكات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی بۆ دانانی پارێزگار و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی شاره‌كه كراوه، هه‌رگیز ناتوانێت ڕێگه له ئازادیخوازی كه‌ركووكییه‌كان بگرێت، وه‌ك چۆن 16ـی ئۆكتۆبه‌ریش نه‌یتوانی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق گوتیشی، ئه‌و پارێزگاره‌ی بۆ كه‌ركووك دانراوه، ته‌نیا به ناو پارێزگاره، ئه‌گه‌رنا بێده‌سه‌ڵات كراوه و وه‌كوو پارێزگاره‌كانی پێشووی شاره‌كه نییه.
شەوی شەممە، 10-08-2024، بێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران. ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافزیش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
پێش ئەوەی کۆبوونەوەکە بکرێت، فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە سێ ڕاگەیەندراوی جیاوازدا ڕەتیان کردەوە بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن و بە "نایاسایی" ناویان برد.
لە کۆبوونەوەکەی بەغدا، زیاتر لە 40 پۆستی گرنگ بە تورکمان و عەرەبەکانی کەرکووک دراون، لە بەرامبەردا تەنها شەش پۆست بە پێکهاتەی کورد، کە زۆرترین دەنگی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی بەدەست هێناوە، دراون.
کۆی گشتیی ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 کورسین و ژمارەی کورسیی لایەنەکانیش لە دوایین هەڵبژاردن، بەم شێوەیە بوو:
1. کورد: حەوت کورسی (یەکێتی پێنج و پارتیش دوو)
2. عەرەب: شەش کورسی
3. تورکمان: دوو کورسی
4. یەک کورسیش بۆ کۆتا