مانچێستەر سیتی و هالاند بەدوای ریکۆردی نوێ دەگەڕێن

ئەمڕۆ لە یاریی لوتکەی گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە هەڵمەتی پارێزگاریکردن لە نازناوەکە رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
بەر لەم یارییە کۆمەڵێک ئامار دەخەینەڕوو کە مان سیتی دەرفەتی هەیە کۆمەڵێک ریکۆردی نوێ لەم یارییە تۆمار بکات
- مانچێستەر سیتی لە دوایین 9 یاریی بەرامبەر چێڵسی نەدۆڕاوە (7 بردنەوە، 2 یەکسان بوون)
- مان سیتی لە دوایین 9 یاریی لە پرێمەرلیگ بە جیاوازی دوو گۆڵ یان زیاتر سەرکەوتنی تۆمار کردووە، درێژترین زنجیرەیە لە مێژووی پرێمەرلیگ
- دوایین 3 سەرکەوتنی مان سیتی لە پرێمەرلیگ سەرجەمیان بەرامبەر یانەکانی لەندەن بووە
لەلایەن خۆیەوە ئێرلینگ هالاند دەرفەتی هەیە ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار بکات، هالاند لەوکاتەوەی هاتووەتە مان سیتی لە یەکەم یاریی پرێمەرلیگ 2 گۆڵی کردووە.
2022/2023: ⚽️⚽️ 🆚 بەرامبەر وێست هام
2023/2024: ⚽️⚽️ 🆚 بەرامبەر بێرنلی
ئەمڕۆش نەرویجیەکە دەرفەتی لەبەردەمە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەمین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزی بۆ سێ وەرز لە گەڕی یەکەم دوو گۆڵ بکات.
بڕیارە یارییەکە لە کاتژمێر 18:30 بە کاتی هەولێر لە یاریگەی ستامفۆرد بریج تایبەت بە یانەی چێڵسی بەڕێوەبچێت.