فەیزوڵڵا عوسمان ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر کۆچی دوایی کرد

فەیزوڵڵا عوسمان وەرزشوان و ئەستێرەی دێرینی تۆپی پێی یانەی هەولێر بە نەخۆشی لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
فەیزوڵڵا عوسمان کە کوڕی شەهیدی گەورە خەجە باوەیە، ماوەی 28 ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیت، دوای ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشیی لە تەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
فەیزوڵڵا کە بە "فەیزۆ" ناسراوە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی هەولێر، برایەتی، ئاسۆ و مەهاباد کردووە، جگە لە یاریکردن لە یانەیەکی پلەچواری ئەڵمانیا.
فەیزۆ یەکێک بوو لەو یاریزانانەی عەمۆ بابی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق پێی سەرسام بووە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراقیش کرا بەڵام نەیتوانی بچێتە هەڵبژاردەکە.
.jpg)