عەلی فارس "ناتوانم"ی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەلی فارس، تازەترین گۆرانی خۆی بەناوی "ناتوانم" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە کەناڵی یوتیوب بڵاو کردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەلی فارس، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم بەناوی "ناتوانم" لە ئامادەکردنی خۆمە و لەلایەن دلێر دلاوەر کاری ئیدیتی بەرهەمەکە کراوە و ئەحمەد ڕەمەزان دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکەم کردووە.

گوتیشی: ئەو بەرهەمە نوێیەم پێشکەش بە هەموو هەوادارە خۆشەویستەکانم دەکەم، پڕ بەدڵ کارم لەسەر ئەو بەرهەمەم کردووە و کاتێکی زۆرم پێ بەخشیوە، هیوادارم ئەو بەرهەمەم گوێگرێکی باشی هەبێت و جێگای خۆی بکاتەوە لەناو دڵی هەموواندا.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەلی فارس، یەکێکە لەگۆرانیبێژە گەنجەکان و خاوەنی چەند بەرهەمێکە و تا ئێستایش بەردەوامە.

Fly Erbil Advertisment