پێنتاگۆن بۆ كوردستان24: پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی گرنگی له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش هه‌یه

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، داعش به‌دیاریكراوی له‌و ناوچانه‌ی بێحوكمڕانین له سووریا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه.
سێشه‌ممه، 20ـی ئابی 2024، پات ڕایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هێزه‌كانی عێراق له نێویشیاندا پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی گرنگیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش هه‌یه.
پات ڕایده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) جه‌ختیشی كرده‌وه، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه. گوتیشی، داعش تواناكانی وه‌ك 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه.
ڕاپۆرتێکی نووسینگەی پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا زانیاری دەربارەی پوختەیەکی ئۆپەراسیۆنەکان و ڕووداوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی تایبه‌ت به داعش عێراق ئاشکرا دەکات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژمارەی ئەندامانی داعش کەم بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی نووسینگەی پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەرچووە و چاودێری چالاکییەکانی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ دەکات، ژمارەی ئەندامانی داعش کەم بووه‌ته‌وه، بەڵام هه‌وڵی داوه له‌م ساڵدا هێرشه‌كانی دووهێنده‌ی هێرشه‌كانی ساڵی 2023 زیاد بكات.