هەناردەی هەندێک ماددە لە هیندستانەوە بۆ عێراق لە سەدا 151 زیادی کردووە

هەناردەی هیندستان بۆ عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 بە رێژەی 16% دابەزیوە، بەمەش بەهای هەناردەی هیندستان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 803 ملیۆن دۆلار، کە ساڵی پار 959 ملیۆن دۆلار بووە.
مەنار عوبێدی، سەرۆکی دامەزراوەی "عێراق موستەقبەل" بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکارییە ئابوورییەکان ڕایگەیاند، هەناردەکردنی سووتەمەنی هیندستان بۆ عێراق دابەزیووە، کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 دا، بەبەهای 337 ملیۆن دۆلار سووتەمەنی هەناردەی عێراق کردووە، بەڵام لە نیوەی ساڵی 2024دا، ڕێژەکە دابەزیووە بۆ 156 ملیۆن دۆلار.
سەرۆکی دامەزراوەی "عێراق موستەقبەل" ئاماژەی بەوەش کرد هەناردەکردنی دانەوێڵەی هیندستان بۆ عێراق لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 213 ملیۆن دۆلار، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کە 191 ملیۆن دۆلار بووە، 11% زیادیکردووە.
عوبێدی، هەناردەکردنی دەرمان لە هیندستانەوە بۆ عێراق بە ڕێژەی 82% زیادیکردووە، ئەلەمنیۆم بە رێژەی 151% زیادیکردووە، هەروەها هەناردەکردنی ماددە کیمیاوییەکان بە ڕێژەی 101% زیادیکردووە.
هەناردەی ساڵانەی هیندستان بۆ عێراق بەبەهای دوو ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.