ئەو خواردنانەی کە پێویستە بەتەمەنەکان لێی دوور بکەونەوە

K24 – هەولێر:

پزیشکێکی پسپۆری کۆئەندامی هەرس هۆشداری دەداتە کەسانی بەتەمەن، کە کۆمەڵێک خواردن هەیە پێویستە لێی دوور بکەونەوە، لەوانەش؛ سندی، هێلکەی خاو و خواردنە لەقوتوبەندکراوەکان.

شەممە 24ـی ئابی 2024، دکتۆر سۆفیا کارداشۆڤا، پزیشکی پسپۆری کۆئەندامی هەرس، ئاماژە بەوە دەکات، کە پێویستە کەسانی بە تەمەن خۆیان لە خواردنی سندی بەدوور بگرن، چونکە ڕەنگە هەندێک لەو دەرمانانەی کە ئەوان بەکاری دەهێنن لەگەڵ سندیدا نەگونجێت و کارلێک بکات.

بە گوتەی ئەو پزیشکە، خواردنی چەور، سورکراوە،گەرم و تیژ و کاریگەری نەرێنی لەسەر پەردەی ڕووپۆشی گەدە هەیە، کە دووبارە دروستبوونەوەی لە کەسانی بەتەمەندا خاو دەبێتەوە.

دکتۆر سۆفیا، ئاماژەی بەوەش کردووە، باشتر وایه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كان خۆیان له‌ به‌كارهێنان و خواردنی په‌نیری شین كه‌ له‌ "بنسلیۆم" له‌ دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌و خواردن و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌ هێلكه‌،گۆشتی ئاژه‌ڵ، و گۆشتی ئاژه‌ڵه‌ ده‌ریاییه‌كان كه‌ به‌ شێوه‌ی بڕی پێویست نه‌كوڵاون و لەقوتوونراون، به‌ دوور بگرن، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ ببیته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی و سووتانه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌كان، به‌تایبه‌ت كه‌ به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه‌وه‌ سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ لاواز ده‌بێت و دواجاریش ئه‌م لاوازییه‌ی جه‌سته‌ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و كه‌مبه‌رگری ده‌بێته‌وه‌.

پزیشکەکە گوتیشی: خواردنی هێلکەی خاو دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی سالمۆنێلا، کە سکچوون و ڕشانەوەی لەگەڵە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ماددەی ئەلکترۆلایت و پۆتاسیۆم، کە لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ.

Fly Erbil Advertisment