جۆزێف بۆرێل بۆ کوردستان24: لەگەڵ هاکان فیدان، گفتوگۆ لەسەر ئالەنگارییەکان کراوە کە ڕووبەڕووی هەردوولا دەبێتەوە

پشووی هاوینی دام ودەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا کۆتای پێهات و وەزیرانی دەرەوەو بەرگری یەکێتی ئەورووپا یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لەبرۆکسل ئەنجامدا.
بۆ یەکەم جار دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ تورکیا لە ڕێگەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کرابوو.
جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا، لە وەڵامی پرسیارێکی بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 گوتی، لە کۆبوونەوەکە باسی هەموو ئەو مەلەفانە کراوە، کە گرینگە لەنێوان هەردوولاماندا هەبێت، بەتایبەت لە ڕووی جوگرافیاوە.
بۆرێل ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆ لەسەر هەموو ئەو ئاڵەنگاریانە کراوە کە ڕووبەڕووی نێوان هەردوولا دەبێتەوە و کاریگەری هەیە بۆ سەر هەردوولامان بەتایبەت سەقامگیری ناوچەکە.
بەرپرسی سیاستی دەرەوەی ئەورووپا ئاشکرای کرد: لە کۆبوونەوەکە زیاتر تیشکمان خستە سەر کێشەی قوبرس و چارەکردنی لەگەڵ تورکیا.

